ستاندەر
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری بە گەورەترین خیانەت لە مێژووی کورد وەسف کرد، لە گفتوگۆی لەگەڵ رووداو کە شەوی چوارشەممە پەخشکرا ناوبراو گوتی ئەگەر خیانەتی ئەو گروپە نەبوایە عێراق نەیدەتوانی ئەو ناوچانە بگرێتەوە.
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژی رابردوو مەلا بەختیار باسی لە یەک لیستی پارتی و یەکێتی کرد بۆ ھەڵبژاردن، چاودێران پێیان وایە ئەو لێدوانەی مەسرور بارزانی نێوانی پارتی و یەکێتی زیاتر دەکات و گورزێکە لە نزیک بونەوەی ئەو دوو لایەنە و یەک لیستی.