ستاندەر
حکومەتی ھەرێم لیستی ناوی فەرمانبەرانی بە زمانی کوردی بۆ بەغدا ناردوە ئەوەش بۆتە ھۆی دروستکردنی کێشە لەکاتی وردبینی کردنی ناوەکان، حکومەتی عێراقیش داوای کردوە ناوەکان بە زمانی عەرەبی پێشکەش بکرێن.
جێ ی باسە تاکو ئێستا ھۆکاری ناردنی ناوەکان بەو شێوەیە روون نەبۆتەوە ئاخۆ پەیوەندی بە نادامەزراوەیی حکومەتی ھەرێم ھەیە یاخود ھەوڵێک بوە بۆ تێکەلکردنی ناوەکان و نەدۆزینەوەی ناوی دوبارە.