هاوپه‌یمانى نوێ یه‌كێتـى و پارتى خسته‌ شڵه‌ژانى راسته‌قینه‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 455 جار بینراوە

زەبەنگ بەھادین

له‌ سه‌ره‌تاى دروست بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌ هه‌وڵى نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌ بۆ به‌ سیسته‌م كردنى حوكمرانى كوردوستان بوو له‌ رێگه‌ى ئاشتى و په‌رله‌مانى یه‌وه‌ بوو , هه‌موو جۆره‌كانى خه‌باتى مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى تاقیكرانه‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌ هه‌یمه‌نى حیزبى و قۆرخكارى له‌ ده‌سه‌ڵاتدا , خۆپیشاندانه‌كان هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى گرته‌وه‌ , هه‌موو جۆره‌ چالاكى یه‌كى شارستانى تاقیكرایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حیزبه‌ به‌ڵام جگه‌ توند و تیژى و سه‌ركوتكردن هیچ په‌رچه‌ كردارێكى تر به‌دى نه‌كرا له‌ یه‌كێتى و پارتى یه‌وه‌ , ئێستا یه‌كێتى و پارتى به‌ خۆپیشاندانیش قاڵس نابن و گرنگ نى یه‌ به‌ لایانه‌وه‌ بگره‌ زۆر جار خۆیان ده‌ست ده‌خه‌نه‌ ناو خۆپیشاندانه‌كان و به‌ لارێى ترى دا ده‌به‌ن به‌ پێ ى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆیان , گۆران ویستى له‌ رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ دیموكراسى یه‌ت به‌رقه‌رار بكات به‌ڵام رێگرى كردن له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و داخستنى په‌رله‌مان وه‌ڵامى یه‌كێتى و پارتى بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆران ,

بۆیه‌ له‌ كۆتا رۆژه‌كانى خه‌باتى سیاسى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ قسه‌كانى دا به‌ روونى داواى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌ى سیاسى ترى ده‌كرد بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى سته‌مى حوكمرانى بنه‌ماڵه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردوستان دا, چونكه‌ خودى نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌یشتبووه‌ ئه‌و بروایه‌ى كه‌ خه‌باتى په‌رله‌مانى به‌ ته‌نها و خۆپیشاندان هیچ له‌ هه‌ڵسو كه‌وتى سیاسى نا دادپه‌روه‌رانه‌ى ئه‌م دوو حیزبه‌ ناگۆرێت , هه‌ڵبه‌ت هه‌رگیز رێگه‌ چاره‌ى چه‌ككدارى هه‌ڵبژارده‌ى گونجاو نى یه‌ بۆ گۆرینى سیستمى حوكمرانى , چونكه‌ له‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارى هه‌موو كوردوستان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت وه‌ هه‌یمه‌نى چه‌كدارى یه‌كێتى و پارتى زیاتر واڵا ده‌بێت , وه‌ك له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌م دوایه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ سه‌پاندنى حوكمى سه‌ربازى له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كه‌ خۆپیشاندان تێدا دروست بوو , بۆیه‌ یه‌كێتى و پارتى جۆرێكى ترى سیاسه‌تیان ده‌وێت بۆ بچوككردنه‌وه‌و ته‌سلیم بوون به‌ دیموكراسى یه‌ت . له‌ پاش سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ داد په‌روه‌رى بۆ به‌غداد ئه‌مجاره‌ یه‌كێـتى و پارتى به‌راستى قاڵس بوون و كه‌وتنه‌ شڵه‌ژاوى , ئه‌م جووڵه‌ سیاسى یه‌ى گۆران شێوازێكى نوێ ى سیاسه‌تكردن بوو كه‌ ئه‌بوایه‌ زووتر گۆران ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بنایه‌ .

یه‌كێتى و پارتى هه‌میشه‌ كاریان بۆ پارچه‌ پارچه‌ بوونى حیزبه‌كانى نه‌یاریان و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك داوه‌ ئه‌وان باش ده‌زانن كه‌ به‌م پارچه‌ پارچه‌ بوونه‌ى نه‌یاره‌كانیان , بوونى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ڵام كاتێك ركابه‌ره‌كانیان یه‌ك بگرن ترس بۆ ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌كان دروست ده‌كه‌ن . هه‌نگاوى یه‌كه‌مى گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ پێك هێنانى به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش بووه‌ درز تێبوونى راسته‌قینه‌ له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م دوو حیزبه‌دا , پاشان سه‌رادنیكردنیان بۆ به‌غداد هێنده‌ى تر هاوكێشه‌كانى سیاسه‌تكردنى گۆرى , كاركردن به‌ جوڵه‌ى سیاسى له‌مجۆره‌ ئه‌مجاره‌ یه‌كێـى و پارتى خسته‌ ترسه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره‌ نه‌یانشارده‌وه‌ به‌ ئاشكرا ده‌یانه‌وێـت رێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى زیندو بكه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ى خۆیان , وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گه‌ر ئه‌مان به‌ هه‌ڵبژاردنیش بیدۆرێنن ئه‌وا ده‌ستبه‌ردارى حوكمرانى نابن , ئه‌مانه‌ په‌رچه‌ كردارى ترس و لاواز بوون بوون كه‌ ئه‌م دووحیزبه‌ تێیكه‌وتوون ,له‌ دۆخى ئه‌مرۆى سیاسه‌تكردن دا له‌ كوردوستان پێویسته‌ سى َلایه‌نى هاوپه‌یمان له‌ گۆران و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و حیزبه‌كه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م هه‌نگاوه‌ سیاسى یه‌كانیان لێره‌دا نه‌وه‌ستێنن و به‌رده‌وام بن له‌ جوڵه‌ى سیاسى نوێتر , ئه‌وو چونه‌ى به‌غداد ده‌رگاى هاوپه‌یمانى نوێ ى كرده‌وه‌ بۆ ئه‌م سێ حیزبه‌

, ئێمه‌ ئێستا له‌ ژێر ئاڵاى عێراقدا سیاسه‌ت ده‌كه‌ین وه‌ ئێستامان به‌ ته‌واوى به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌غداده‌وه‌ بۆیه‌ دروستكردنى پردێكى پته‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و سێ حیزبه‌و به‌غداد زه‌روره‌تێكى زه‌مه‌نى یه‌ بۆ ئێستا پێویسته‌ په‌ره‌ى پێ بدرێت , ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئه‌م سى حیزبه‌ په‌ره‌ به‌ هه‌نگاوه‌ سیاسى یه‌كانیان بده‌ن و له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ هه‌وڵبده‌ن كه‌ ئه‌م جوڵه‌ سیاسى یه‌ى كردیان بۆ به‌غداد بیگوێزنه‌وه‌ بۆ ووڵاتانى ئیقلیم و بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا , ده‌بێـت گۆران و كۆمه‌ڵ و دكتور به‌رهه‌م كار له‌ سه‌ر دروستكردنى په‌یوه‌ندى سیاسى ده‌ره‌كى بكه‌ن له‌ پاڵ گه‌شه‌ پێكردنى په‌یوه‌ندى یه‌كانیان له‌گه‌َل به‌غداد وه‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى یه‌ ناوخۆى یه‌كانیان له‌ ناو كوردوستان , چوونكه‌ ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى قاڵس كرد بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌تكردنه‌ نوێ یه‌ بوو كه‌ ئه‌م سى حیزبه‌ سیاسى یه‌ گرتیانه‌ به‌ر .

هه‌روه‌ها زۆر گرنگه‌ هه‌ر یه‌ك له‌م سێ حیزبه‌ ئه‌وه‌ بزانێـت گه‌ر به‌مشێوه‌ى ئێستا هه‌ڵبژاردن بكرێت سوودى نى یه‌ ده‌ بێـت پشتگیرى نێو ده‌وڵه‌تى و ناوخۆى به‌ ده‌ست بێنن بۆ زامنكردنى هه‌ڵبژاردنێكى پوخت و بێ ته‌زویر كردن و ناوى مردوو , ئه‌و زامنكردنه‌ش ده‌بێت له‌ رێگه‌ى دروستكردنى په‌یوه‌ه‌ندى سیاسى راسته‌قینه‌ بێت دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى بێت بۆ پشتگگیرى . بزووتنه‌وه‌ى گۆران ئه‌مجاره‌ له‌ قۆزاخه‌كه‌ى هاته‌ ده‌روه‌ و له‌ تۆرى به‌یاننامه‌و قسه‌ كردن ده‌رچوو سیاسه‌تى نوێ گۆران كارى جدى ده‌وێت و هاوپه‌یمانى راسته‌قینه‌ى ده‌وێـت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ داد په‌روه‌رى , ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ بقۆزرێته‌وه‌و لێره‌وه‌ به‌ردى گۆرانكارى راسته‌قینه‌ بچه‌سپێنرێت و كارى حیزبى راسته‌قیه‌ ده‌ست پێبكات , هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و رۆشنبیرانیش پشتگیرى له‌م جۆره‌ سیاسه‌تكردنه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ببێته‌ هۆى به‌ دێهینانى دیموكراسیه‌تى راسته‌قینه‌و مافى مرۆڤه‌كان به‌ كردارى به‌رقه‌رار ببێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.