یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەت ناکشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 436 جار بینراوە

ستانده‌ر

بەپێ زانیاریەکان کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە سه‌ڵاحه‌دین به‌ھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی دەست ستاندەر کەوتووە یەکگرتوی ئیسلامی دوای کۆتایھاتنی ئەو بیست ڕۆژەی کە وەک مۆڵەت بەحکومەتی دابوو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە ناکشێتەوە.

ھەر بەپێی زانیاریەکان یەکگرتوو پێیوایە کە تازە ناتوانرێ حکومەت ھەڵبوەشێتەوە و دوبارە تشکیل بکرێتەوە ، چونکە کات کەمی ماوە.

ھەروەھا پێی وایە ، کە ھەریەک لەگۆڕان و کۆمەڵیش ھیچ قازانجێکی ئەوتۆیان نەکردووە بە کشانەوەیان لە حکومەت، بۆیە ئەوان ئەو چەند مانگەش لە حکومەت دەمێننەوە.

جێگای باسە پانزەی مانگ ئەو وادەیە کۆتایدێت کە یەکگرتوی ئیسلامی وەکو دوا مۆڵەت داویەتی بە حکومەت بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.