نیشتمان و ئێوە، ناكۆكیەكانتان لەسەر چین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 308 جار بینراوە

نیشتمان و ئێوە، ناكۆكیەكانتان لەسەر چین؟

گمۆ محەمەد

هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی سەخت و یەكلایی كەرەوە هەنگاو دەنێت، قۆناغێك كە دوو بەرە ڕابەرایەتی دەكەن.
بەرەی یەكەم كە یەكێتی و پارتی پێكیدەهێنن و بەرەكەی دیكە كە نیشتمانە و پێكدێت لە گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی.

نیشتمان، وەك بەرەیەكی نوێ و گرنگ و بەهێز لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمدا، هێدی هێدی كەوتۆتە تاودانی ئەسپی خۆی وشێلگیرانە ڕووبەڕڕوی واقیعێك بۆتەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە ٢٠٠٩ ەوە نەخێری بۆ كردووە.

نیشتمان نیشتمانیانە هەنگاو دەنێت، بە پێی زانیاریەكان هەر سێ لایەنی ناو نیشتمان تەواوی هێز و توانای خۆیان كۆكردۆتەوە و بەرەو جەنگێكی قورس ڕێدەكەن.

هێز و توانای نیشتمان لە چەند شتێكەوە سەرچاوە دەگرێت:

١- بزوتنەوەی گۆڕان، كە وەك هێزێكی پشوودرێژ و پڕوزەی گەنجانە، هێزێك یەكێتی و پارتی باشتر لە هەر لایەنێكی دیكە دەناسێت، سزا دەدرێت و لە ڕاستە ڕێی چاكسازی لانادات.
خاو دەبێتەوە بەڵام ناوەستێت، هەوڵی پاكتاوكردنی دەدرێت، بەڵام هەر ڕۆژێك نوێتر سەردەردێنێتەوە.
لە كاتێكدا بەشێك لە لایەنگرانی بێهیوا دەبن و دەگەنە ترۆپكی نائومێدی لە بزوتنەوەكە، گۆڕان ورە دەداتەوە نیشتمان و هەموو پۆست و ئیمتیازاتەكانی جێدەهێڵێت و خێراتر ڕێدەكات بۆ ئامانجێك كە بزوتنەوەكەی لەسەر بنیاتنراوە.
گۆڕان پەلە ناكات و هەموو ڕێگەكان تاقی دەكاتەوە و بەردەوامە لە نیشتماندا.
٢- كۆمەڵ، هاوشانی گۆڕان لە نیشتماندا ئامادەیە، هەموو ئەوانەی شیاوە بۆ گۆڕان بێدودڵی دەتوانرێت بە كۆمەڵیش بوترێت.
هێزێك هاوشانی بزوتنەوەی ناڕازی و هاوشانی گۆڕان چەندین ساڵە ڕێدەكات و بەردەوامە.
ئیسلامی بوونی كۆمەڵ ئاوێتەكراوە لەگەڵ دیموكراسی و سیستمی پەرلەمانی مۆدێرن، كە ئەمە وا دەكات هیواكان ڕووە و خۆی ڕابكێشرێت.
٣- هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، ڕەنگڕێژ لە جیاوازی ئایدیا و بەرەو ئامانجێكی هاوتا كە هاودیدانی كۆكردۆتەوە.
هێزێكی نوێ، جیاواز لە هێزە نوێكەی تر، لەسەرخۆ و قوڵ دەڕوات و دوور دەڕوانێت.

هێزی نیشتمان جگە ئەوانەی باسمانكرد، لە ئەندامەكانیشیدا هێزێكی دیكە هەیە، كە كەمتر نیە لە هێزە گشتیەكە، گەنجێتی و خوێنگەرمی و ئەزمون، ئایدیای نوێ جیایان دەكاتەوە لە ئەندامانی هێزەكانی دیكە.
لە هەمان كاتددا بوونی لیستێكی بەهێز كە دكتۆر یوسف محمد ڕابەرایەتی دەكات.

لە بەرامبەر نیشتماندا، یەكێتی و پارتی هەیە، كە دەبێت نیشتمان بزانێت ناكۆكی لەگەڵ ئەو دوو هێزەدا جگە ناكۆكیە مێژووییەكە، ناكۆكیانە لە تێڕوانیان بۆ دیموكراسی، بە دامەزراوەی كردن، سیستمی پەرلەمانی و بەكارهێنانی نیشتمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حیزبی. جگە لە جیاوازی پەروەردەیی ئەندامان و لایەنگرانیان.
ڕووبەڕووبونەوەی نیشتمان لەگەڵ یەكێتی و پارتیدا، قورس دەبێت، یەكێتی و پارتی ناكۆكن لەگەڵ هەرجوڵەیەكی نیشتمان بێئەوان، بەڵام لەسەروو ئەوانەوە بوونی ئەندام و هێزی چەكداری ئەم دوولایەنەیە، كە ئەندامی نیشتمان بڕوایان پێینیە.
لە كۆتاییدا دەبێت بزانین، ئەمە یاری كۆتاییەو سەختە، سەختتر لە هەر كات و قۆناغێكیتر، نیشتمان هەوڵ بۆ گۆڕانكاری گەورە دەدات و یەكێتی و پارتیش بۆ مانەوە.

كێ دەیباتەوە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.