د.كامه‌ران مه‌نتك
له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تی عێراق ئاماده نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم دانوستان بكات، له سه‌ره‌تای ئه‌و رووداوه، سیاسهتهمداره عێراقیه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرد، بیكه‌ن به دوو هه‌رێم، یاخود راسته‌وخۆ وه‌ك پارێزگاكانی تر به به‌غدای ببه‌ستنه‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌غدا له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كورد به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به شكستی حكومه‌تی هه‌رێم، یاخود راستتر به شكستی پارتی و یه‌كێتی ده‌به‌سترێته‌وه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مه به شێكی كه‌م له راتسیهكانی تێدایه‌وه دیوی راسته‌قینه‌ی هاوكێشه‌كه به وردی روون نه‌كراوه‌ته‌وه؟ یه‌كێك له هۆیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ئه‌و ململانێه ناته‌ندروسته‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه عێراق و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تیه‌كانی به‌رده‌وام بوونه له پلانگێڕی بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌رێم، به‌ڵام هاوكێشه سیاسه‌كانی جیهان و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی جیهانی رێی لێگرتن، له قۆناغی ئێستادا خه‌ریكه ململانێكان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی له كوردستان، به تایبه‌تی باشوور‌و رۆژئاوایی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چڕتر ده‌بێته‌وه، كه هه‌ندێك پێیان وایه، له‌وانه جیۆپۆلۆتیكستی رووسی (ئه‌لیكسه‌نده‌ر دوگین)، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته به‌ره‌ی سه‌ره‌كی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی!
له نیسانی ساڵی 2017 ئه‌مریكا، به بیانگه‌ی ئه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه هێرشێكی به رۆكێتی تۆماهۆك كرده سه‌ر سووریا، كه ئه‌مه به پله‌ی یه‌كه‌م ئاگاداركردنهوهیك بوو بۆ رووسیاو هاوپه‌یمانه‌كانی، واته ئه‌و لێدانه ئه‌گه‌ر له رووی سه‌ربازیه‌وه له سووریا بوو، به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه لێدان بوو له رووسیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ له‌و كاته‌دا گوتی:” ده‌بێت دۆسته‌كانی ئه‌سه‌د بێ ئومێد بكه‌ین”، رووسیا له‌و قۆناغه‌دا نه‌یتوانی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نیه، كه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ خۆی نههێشتبیتهوه، ئێستا دۆخه‌كه به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕوا، كه رووسیا هه‌وڵبدات له‌رێگای توركیای ئه‌ندامی هاوپه‌مانی ناتۆوه، وه‌لامی ئه‌مریكا بداته‌وه، ئه‌ویش به ده‌ست له پشتدانی توركیا بۆ په‌لاماردانی رۆژئاوای كوردستان، كه ئه‌مریكیه‌كان راشكاوانه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی خۆیان له ناوچه‌كه ناساندوویانه! هێز كۆكردنه‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به تایبه‌تیش عه‌فرین، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌وه، رووسیا ده‌یه‌وێت به‌م هه‌نگاوه، به به‌ردێك له دوو چۆله‌كه بدات، له لایه‌ك راستگۆیی توركیای بۆ ده‌ربكه‌وێ و ناچاری بكات واز له سیاسه‌تی یاری كردن له‌سه‌ر دووپه‌ت بهێنێت(له نێوان ئهمریكاو رووسیا)، له لایه‌كی تر ئیراده‌ی ئه‌مریكا تاقی بكاته‌وه! كه‌واته هه‌ر هێرشێك توركیا بیكات، له دوو ئه‌گه‌ر زیاتر به خۆیه‌وه ناگرێت، یاخود ئه‌و سیناریۆیه كه باسم كرد، یاخود رێك كهوتنیك هه‌یه بۆ لێدانی مه‌سه‌له‌ی كوردی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، كه ئه‌مه ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی تر كورد‌و حكومه‌ته ناوه‌ندیه‌كان، ئه‌م ئه‌گه‌ره ئه‌گه‌رچی هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م لاوازتره.
وه‌ك له به‌شێكی وتارێكی پێشوومدا(مانیفێستی قۆناغێكی نوێ) كه به‌ر له 25\9 نووسیبووم، ئاماژه‌م به‌وه كردبوو، كه رێك كه‌وتنێكی هه‌رێمی هه‌یه بۆ لێدانی مه‌سه‌له‌ی كورد، له رۆژئاوا بۆیان نه‌چووه سه‌رو شكستیان هێنا، به‌ڵام خاڵی لاوازی كورد له باشوور بوو، بۆیه له‌وێدا له ئیراده‌ی كوردیان دا، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوا، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین كه رۆژئاوا خاڵی به‌هێزی كورده‌و وه‌ك باشوور ناتوانن به ئاسانی شكستی پێبێن، هه‌ر په‌لامارێك بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی فراوان و درێژ خایه‌ن، عێراق وه‌ك به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه هه‌رێمیه‌ی دژی كورد، له ژێر رۆشنایی ئه‌و هاوكێشه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات، بۆیه ده‌بینین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی) له ژێر كارگه‌ری دوو فاكته‌ردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات، فاكته‌ری جیۆپۆله‌تیكی، كه به‌ده‌وڵه‌ته ههرێماتیهكانی دژه كوردی ده‌به‌ستێته‌وه، فاكته‌ری هاوسه‌نگی هێز، كه هه‌وڵده‌دات وانیشان بدات گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریكیه‌كانه! ده‌رهاویشته‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته دوو رووییه، كه به‌رامبه‌ر كورد پیاده‌ی ده‌كات، عێراق ئه‌ندامه له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه ناراستهوخۆیهی له‌نێوان رژێمه‌كه‌ی سوریا‌و ئێران و توركیا له ئارادایه، ئه‌مه وا ده‌كات چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی سه‌ربازی توركیا به‌رامبه‌ر رۆژئاوای كوردستان بكات و خۆی له ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بگرخێنێت، بۆ رازی كردنی ئه‌مریكاش مامه‌ڵه‌یه‌كی ئیداری سست له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم ئه‌نجام بدات، به شێوه‌یه‌ك ، كه له دواجاردا ئه‌ویش له خزمه‌تی سیناریۆی یه‌كه‌م دابێت، واته تێكشكاندنی هه‌رێم و به‌ستنه‌وه‌ی ئیداره‌كانی هه‌رێم به به‌غداو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زی!
له‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ناكرێت ئێمه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاوه‌ڕوانی دانووستانێكی سیاسی بكه‌ین له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، نزیك بوونه‌وه‌ی به‌غداش له هه‌ر هێزێكی كوردی به ته‌نیا له سایه‌ی پراكتیزه‌كردنی ئه‌و سیاسهتهیدایه، بۆیه نابێت وا تێبگه‌ین چاره‌سه‌ریه‌كان له به‌غدان، تاكه چاره‌سه‌ر لای به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و له‌ناوبردنی هه‌رێمه، چاره‌سه‌ریه‌كان له‌ناو كورد خۆیدایه! له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا هێزو حیزبه كوردیه‌كان پێویسته هێمنترو ئهقڵمهندانهتر بیر بكه‌نه‌وه، چونكه دۆخه‌كه په‌یوه‌ندی به مانه‌وه یاخود نه‌مانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه هه‌یه.