بانگەواز لەلایەن چەند رۆشنبیر و ئەکادیمیست و چالاکوانی بەناوبانگی جیهانیەوە دژی لەشکرکێشی تورکیا بوسەر عەفرین:

لەلایەن ستاندار Posted on 496 جار بینراوە

ستاندەر

بانگەواز لەلایەن چەند رۆشنبیر و ئەکادیمیست و چالاکوانی بەناوبانگی جیهانیەوە دژی لەشکرکێشی تورکیا بوسەر عەفرین:
مەهێڵن عەفرین ببێت بە کۆبانییەکی دیکە:
بەیانێکی بەپەلە لەلایەن چەند ئەکادیمی و چالاکوانێکه‌وه‌

ئێمە، وەک چەند ئەکادیمى و چالاکوانێكی مافەکانی مرۆڤ، لە بری لیدەر و سەرۆکەکانی ڕووسیا، ئێران و ئەمریکا، لە خوارەوە واژومان کردووە. دەبێت دڵنیابین لەوەی کە نابێت سەروەريی سنورەکانی سوریا لەلایەن تورکیاوە بشکێنرێت و هێرش بکرێتە سەر خەڵکی عەفرین لە سوریا، دەبێت لێیان گەڕێن لە ئاشتیيدا بژین.

عەفرین، کە بە شێوەیەکی سەرەکی زۆرینەی خەڵکەکەی کوردن، یەکێکە لە سەقامگيرترین و ئارامترین ناوچەکانى سوریا. لەگەڵ کەمێک لە یارمەتی نێونەتەوەیی، عەفرین وەک شارێک لەم پێنج ساڵەی دوایی پەنابەرێکی زۆری گرتووەتە خۆی. ئەمەش وایکرد کە ژمارەی دانیشتوانی دوو هێندە زیاد بکات بۆ٠٠٠ ،٤٠٠. عەفرین ئێستا بە دوژمنێکی زۆر گەمارۆ دراوە: لەوانە گرووپە جیهادییەکانی سەر بە تورکیا(کە لە ایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن)، ئەلقاعیدە، و خودی تورکیاش.

ڕەجه‌ب تەیب ئۆردوگان، سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سەربازە کوردەکانی هاوبەشی ئەمریکا دەکات – واتا هێرشکردنە سەر کوردانی یەپەگە یان یەکەکانی پاراستنی گەل – کە ئەمریکا بوو بە دۆست و هاوپەیمانی دژ بە داعش. تورکیا یەکەکانی پاراستنی گەل بە “تیرۆریست” تاوانبار دەکات سەرباری ئەوەی یەپەگە ڕێچکەیەکی دورمەودای تۆمارکردووە لە بونیادنانی ئەنجومەنێکی دیموکراتی لۆکاڵی لە هەر شارۆچکەیەک کە لە ژێر چنگی داعش ئازدکرابێت پاش ئەوە یەپەگە تەنها خولیا و وەزیفەی ئەوە بووە وەک هێزێکی بەرگریکار لە کورد و كه‌مه‌ نەتەوەکانی تر کە لە ژێر سایەی فیدڕاڵی دیموکراتی باکوری سوریای دەژین(DFNS) بمێنێتەوە. هەروەها ئەو ناوچەیە بە “ڕۆژئاڤا”ش ناسراوە کە تێیدا عەفرین وەک شارێک دەگرێتەخۆ.

تورکیا هێزێکی زەبەلاح و گەورەی لە سەر سنورەکانی عەفرین جێگیرکردووە و سەرۆک ئۆردوگان بەڵێنی داوە کە هێرش بکاتە سەر کانتۆنەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە هەموو هێزێكیەوە، پاشان دەست بکات بە وێرانکردن و خاپورکردنی ئەو ناوچە ئارامانە، و هەزاران خەڵکی سڤيل و پەنابەر بخاتە ژێر مەترسییەوە، هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی فراوان تۆڵەکردنەوە و هێرشکرنە بۆ سەر کورد.

ئەم جۆرە هێرشە دژ بە خەڵکی ئاشتیخوازی عەفرین کردەیەکی ڕوون و ئاشکرای دەستدرێژیکردنە، دژ بە ناوچەی ژێر فەرمانڕەواییەکی ئاشتیخواز و دیموکرات. تورکیا ناتوانێت ئەم جۆرە هێرشە جێبەجێ بکات بە بێ ڕازیبوونی ڕوسیا، ئێران و سوریا- تەنانەت سستی و ناچالاکيی ئەمریکاش. بۆ وەستانی. خەڵکی کورد بە لە دەستانی هەزاران کوڕ و کچی لاو و گەج کە تەڤلی یەپەگە و یەپەژە دەبوون ئارامی گرت و دانی بەخۆداگرت، دەرئەنجامی ئەمانەش بۆ ڕزگارکردنی دونیا بوو لە داعش. ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێت هەر ئێستا هەڵگری پابەندبونێکی ئەخلاقی بن بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کورد. ئێمە داوا لە بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تى دەکەین سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی عەفرین گه‌ره‌نتى و مسۆگەر بکەن و چیدی ڕێ لە دەستدرێژيی زیاتری تورکیا بگرن بۆ سەر سوریا و سنورەکانی سوریا.

ئەوانەی واژوویان کردووە :

نوام چۆمسکی : پرۆفیسۆر، پەیمانگای ماساچوسێت
داڤید هارڤەی : پرۆفیسۆری لە بەشی ئەنسرۆپلۆژیا و جیۆگرافیا بە پلەی ئەمتیاز
مایکڵ هارت : فەیلەسوفی ساسیی و پرۆفیسۆری ئەدەبی زانکۆی دیۆک
مایکڵ واڵزەر : پرۆفیسۆر زانکۆی برنستۆن
کارلۆت بۆنچ : پرۆفیسۆر زانکۆی ڕۆتجێر
تۆد گتیڵن : سۆسۆلۆجیست زانکۆی کۆڵۆمبیا
داڤید گرایبەر : پرۆفیسۆری ئەنسرۆپۆلۆجیا
نەجدی ئەلعەلی : پرۆفیسۆر لە زانکۆی لەندەن
مارینە سترین : پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بێنمینگهام
ئان سنیتۆ : پرۆفیسۆر..
بیل فلێختەر : سەرۆکی پێشووی کۆڕی ترانس ئەفریکا
داڤید فلیپس : دەرهێنەر
جۆی لاورانس : دەرهێنەری فیلم و فۆتۆگرافەر
مێریس تاکس : نوسەر
دێبی بوکچین : نوسەر ڕۆژنامە نوس

و. گروپی نێگه‌تيڤ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.