فەزیحەیەکی گەورەى کەناڵی کوردستان٢٤

لەلایەن ستاندار Posted on 552 جار بینراوە

فەزیحەیەکی گەورەى کەناڵی کوردستان٢٤

عەبدوڵـڵا حەوێز

بەرێوبەری نوسینگەى واشتنۆنی کەناڵی کوردستان٢٤ی مەسرور بارزانیە لە ئەمریکا خاتوو (لوری مولرای)یە کە لەساڵی ١٩٨٨ و ١٩٨٩ پشتیوانێکی گەورەى رژێمی سەدام حوسێن بووە تەنانەت دواى پرۆسەى ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، لە نوسینێکدا لە رۆژنامەى ئۆرشەلیم پۆست لە مانگی پێنجی ساڵی ١٩٨٩، مولرای نوسیویەتى کە ئیدارەى ئەو کاتەى ئەمریکا بە سەرۆکایەتى رۆناڵد ریگان نابێت کە دژایەتى رژێمی سەدام حوسێن بکات و پێویستە ئەمریکا خۆى بەدور بگرێات لە هەرەشەکردن لە رژێمی سەدام، لە نوسینەکە دەشڵێت کە سەدام خەریکی بەدیموکراتیکردنى عێراقە و ئەمریکا دەبێ پشتیوانی لەم هەوڵانەى بکات. وەک لە کتێبی (هیوبریس) کە لە نوسینی هەردوو رۆژنامەنوسی ئیستقسائی کەناڵی NBC ئەمریکی لە لاپەرەى 69 هاتووە، خاتو مولرای یەکێک بووە لە پسپۆرە دیارەکانى بواری عێراق لەم کاتە و، لەجیاتی سەرکۆنەکردنی رژێمی بەعس کە لەساڵی ١٩٨٨ پرۆسەى ئەنفال و کیمیابارانکردین هەڵەبجەى ئەنجامدا کە بووە هۆى کوژرانی دەیان هەزار کورد، مولرای پشتیوانی لە رژێمی بەعس کردووە و بەهەموو شێوەیەک لە ئیدارەى ئەمریکا لۆبی کردووە بۆ پشتیوانی لە رژێمەکەى سەدام حوسێن.
.
تەبعەن ئەوە لە هەر شوێنێکی تری دونیا رووی بدایە دەبویە فەزیحەیەکى گەورە بەتایبەت کە ئەم کەسە لە کەناڵی مەسرور بارزانی کار دەکات کە خیتابێکی نەتەوەیی زۆر تۆخی هەیە و هەمیشە باسی کوردایەتى دەکات.
.
ئێستا خاتو مولرای بەرپرسی نوسینگەى کەناڵی کوردستان٢٤ـە کە خاوەنەکەى مەسرور بارزانیە لە واشتنۆن و پاڵپشتیکەرێکی سەرخەتی ئیسرائیلە و لە پارتی کۆماری و راسترەوە دژە موسڵمانەکانى ئەمریکا نزیکە.
.
شیاوی باسە کە کۆمەڵێک کەسی بیانی لە بەشی ئینگلیزی سایتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەنوسن کە هەموویان لە ئەمریکا بە کەسی دژە موسڵمان و نزیک لە راسترەوە توندرەوەکانى ئەمریکا (Alt-Right) نزیکن و تەنانەت یەکێکیان لەگەڵ سایتی برایترات کار دەکات کە بە یەکێک لە گەورەترین سایتە دژە موسڵمانەکانى ئەمریکا دادەنرێت، لەبارەى باکگراوندی ئەوانەى لە بەشی ئینگلیزی کوردستان٢٤ دەنوسین لە پۆستێکی تر بە روونتر و درێژتر باسی دەکەم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.