ئیرادەیەکی سیاسی ھەیە ھەریەکە لە کورد و عەرەب و تورکمان لەکەرکوک یەکی چوار کورسیان ھەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 427 جار بینراوە

ستانده‌ر

د. ھەڵمەت غەریب مامۆستای زانکۆ لەمیانی پێشکێشکردنی سیمینارێک لە کۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەکان لەژێر ناونیشانی “چارەنوسی کەرکوک لەگەمەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا” وتی کورد لەھەڵبژاردنی ڕابردووا ھەشت کورسی لەکۆی دوانزە کورسی بازنەی ئینتیخابی کەرکوکا بەدەست ھێناوە، بەھۆی ئەوەی کورد لەو ھەڵبژاردنەیا پێگەی لاوازبووە ڕەنگە لەو ھەڵبژاردنەیا ئەو کورسیانەی لەدەست بدات، وە ئیرادەیەکی سیاسیش لە عێراقا ھەیە کە تەقسیمی ثلاثي لەکەرکوکا پەیڕەوبکرێت کە ھەر یەکە لە کورد و عەرەب و تورکمانەکان یەکی چوار کورسیان ھەبێت.

وە لەبەشێکی تری سیمینارەکەیا باسی لە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان کرد لە کەرکوک و ئاماژەی بەوەدا کە بایکۆت لەئێستادا وەک چارەسەر تەماشادەکرێت بەڵام لەڕاستیدا کێشەیە وە ھەر حزبێکی سیاسیش بایکۆت بکات ئەوا گەورەترین ھەڵەی ستراتیژی دەکات، وە وتیشی سونە لەیەکەمین ھەڵبژاردنی عێراقا موقاتەعەی پڕۆسەی سیاسی کرد ھەتاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بگاتەوە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی.

ھەروەھا سەبارەت بە بەژداری ئاوارەکانی ناوچە دابڕێنراوەکان لەھەڵبژاردنی داھاتوو ناوبراو وتی بەھۆی ئەوەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ناوی ئەو ئاوارانەی بە ئاوارەی جەنگ تۆمار نەکردووە بۆیە کۆمسیۆن الزامی نییە بەوەی سندوق بۆ ئەو ئاوارانەیا لەو شوێنانەیا دابنێ کە ئێستا لێی نشتەجێبوونە ئەوەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی بەژداری کورد دەکات لەو ھەڵبژاردنەیا.

وە ئاماژەی بەوەشدا کە بەپێی بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک کە لەمانگی دوانزەی ساڵی پارا دەرکراوە ڕێگا بەو عەڕەبانەی کە بەپێی مادە ۱٤۰ی دەستور دەبوو بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان دراوە بێن و لەکەرکوک نشتەجێبن وە بیتاقەی نشتەجێبونیشیان پێدەدرێت و بەژداری ھەڵبژاردنەکانەکانیش دەکەن. ئه‌وه‌ جگەلەو ھێزە چەکدارانەی کە ئێستا لەکەرکوکن لەدەنگدانی تایبەت لەچوارچێوەی بازنەی ئینتیخابی کەرکوکا دەنگدەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.