ئەگەری ئـەوە ھەیە حوکمەتی ھەرێم ھەڵبوەشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ستانده‌ر

بەپێی سەرچاوەیەک لەناو حوکمەتی ھەرێم، پارتی و یەکێتی لەھەوڵی ئـەوەدان حوکمەت ھەڵبوەشێنەوە و لەرێگەی پەرلەمانەوە حوکمەتێکی تر بەخێرای تەشکیل بکەن، ئـەمەش بەپێی ھەواڵێکی ئـەمرۆی رۆژنامەی ئـاژانس.

لەحاڵەتی شکستھێنانیان لەم ئـەگەرەدا پارتی و یەکێتی پێکەوە پۆستە بەتاڵەکانی حوکمەت لەلای خۆیانەوە پر دەکەنەوە، بەم شێوەیە:
پۆستی وەزیری کشتوکاڵ بە وەکالەت دەدرێتە نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار ‌و سەر بە پارتییە. دەزگای مین دەدرێتە جێگری سەرۆکی دەزگای مین کە عەلی حەمەد وسووە و سەر بە یەکێتییە، دەستەی ژینگە دەدرێتە حاکم سەمەد کە سەر بە یەکێتییە.

لەئـێستادا پارتی و یەکێتی لەھەوڵی ئـەوەشدان کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش پڕبکەنەوە، پێش کشانەوەی یەکگرتووی ئـیسلامی چەند جار ئـەم پۆستە خرایە بەردەمی ئـەو حیزبە، بەڵام یەکگرتووش لەحوکمەت کشایەوە و قبوڵی ئـەم پۆستەی نەبوو، بۆیە پارتی و یەکێتی پێکەوە لەھەوڵی ئـەوەدان ئـەو پۆستە بەپێکھاتەکان و کەمە نەتەوەییەکانی تری ناو پەرلەمان پربکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.