دوا وەفدی کورد لەبەغدا ھەموو ھەرێمی کوردستانیان دۆڕاندوە

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستانده‌ر

بەپێی ھەواڵێک کە له‌ المعلومة بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دوا وەفدی کورد بۆ بەغدا کە پێکھاتبوو لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم، زۆر بەی سیادەی ھەرێمی کوردستانیان دۆڕاندووە ڕازیشبوونە بە ڕێژەی ۱۲% ی پشکی ھەرێم لەبودجەی ۲۰۱٨ کە پێشتر حزبە کوردستانیەکان ناڕەزایەتیان بەرامبەر دەربڕیوەو جەختیان دەکردەوە کە نابێت دەسکاری ۱۷% ی بەشەبودجەی ھەرێم بکرێت.

دەنگوباسی ئەوەش ھەیە کە دوێنێ سێشەممە ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێم داگرابێت و ئاڵای عێراق لەشوێنی بەرزکرابێتەوە.

بەپێی زانیاریەکان وەفدەکەی ھەرێم ڕازیشبووە لەسەر ئەوەی کە ھێزی عێراقی لەسەرتاسەری ھەرێم بڵاوەی پێبکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.