خوێندنەوەیەک بۆ تەلەفۆنەکەی ترامپ بۆ ئەردۆگان

لەلایەن ستاندار Posted on 507 جار بینراوە

گرنگ…خوێندنەوەیەک بۆ تەلەفۆنەکەی ترامپ بۆ ئەردۆگان.. پشت بەستن بە سەرچاوەی متمانەپێکراو

نیاز حەمید
دوێنێ دۆناڵد ترامپ ، وەک کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، تەلەفۆنێکی بۆ ئەردۆگان کردووە، تەلەفۆنەکە لەسەر داوای ترامپ بووە ، وا بڕیار بوو ئەردۆگان چاوی بە ترامپ بکەوێت لە داڤۆس بەڵام ئەردۆگان دوێنێ ئامادە نەبوو بچێت بۆ داڤۆس ، وەزیری دەرەوەی نارد بۆ ئەوێ تا نوێنەرایەتی ولاتەکەی بکات ، من بۆخۆم وای بۆ دەچم ئەردۆگان نەیویست ترامپ ببینێت و، لێی هەڵدێت ، چونکە توڕەبونی ترامپ یانی تەوابوونی تورکیایە وەک دەوڵەت. ئەمەریکا دەیەها کارتی زۆر بە هێزی لە بەردەستدایە کە دەتوانێت لەمیانی ٤٨ کاتژمێر ، تورکیا سەرواژێر بکات.
بەهەرحاڵ هەڵاتنی ئەردۆگان لەبەر ترامپ ، رێگای نەگرت لەوەی ترامپ پەیامی ئەمەریکا بە راشکاوی بە ئەردۆگان بڵێت.
زۆرینەی ئەو سەرچاوانە کە شرۆڤە یا ناوەرۆکی پەیامە تەلەفۆنییەکەی ترامپ لێکدەدەنەوە ، باس لە تووڕەیی و نیگەرانی ترامپ دەکەن سەبارەت بە چەند بابەتێک کە بۆ ئەمەریکا گرنگن .
ماڵپەری (Bloomberg) و (CNN) و (Fox) چەندەها سەرچاوەی دیکە باس لە ناوەرۆکی ئەو گفتوگۆیە تەلەفۆنییە دەکەن بەم شێوەیەی خوارەوە، من بە کورتکراوەیی دەیخەمە بەرچاو بەرێزتان:
– ترامپ هۆشداری داوەتە ئەردۆگان کە هێرشەکانی بۆ سەر شەرڤانانی کورد بوەستێنێت و زیاتر بڵاوەی بە هێزەکانی نەکات.
-بە راشکاوی پێیگوتووە ئەو شەرڤانانە ئێمە پشتیوانیان لێدەکەین و هاوپەیمانمانن.
– پێیگوتووە پێویستە هەوڵی هەموو لایەک تەنیا جەنگی دژی داعش بێت ،نەک کورد.
-تەئکیدی کردۆتەوە بەردەوام بونت لە شەڕ دژی کورد ، شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ ئێمەی لێدەکەوێتەوە.
-ئەو هێرش و پەلامارەی سەر عەفرین رابگرێت و خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی، بەردەوام بوون ئاوارەی زیاتری خەڵکی لێدەکەوێتەوە.
– پەیامە توندەکەی ترامپ سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ئەردۆگان لەبەرامبەر شەرڤانانی کورد ، رووبەرێکی فرەوانی پەیامەکە بوو.
-رەخنەی توندی لێگرت کە چۆن ئەمەریکا تۆمەتباردەکەن بە پشتیوانی تیرۆر.
– دیسان نیگەرانی زۆری خۆی بۆی دەربڕی دەرهەق بەو لێدوانە پر لە دژایەتییەی کە لە ناو تورکیا لەهەمبەر ئەمەریکا و هاوڵاتیانی ئەمەریکاوە دێت ، بەتایبەتی ئەو فەرمانبەرە لۆکاڵیانە کە لەگەڵ ئەمەریکا کاردەکەن و دەستگیرکردنیان لە ژێر رەوشی ئاوارتە.
ئەمە بە کورتی ناوەڕۆکی پەیامی ترامپ بوو بۆ ئەردۆگان..ئپرسیارێک دێتە پێشەوە: ئایا ئەردۆگان ئەقڵ دێنێتە سەرکەلەی پووچی ئیرهابی و ، حساب بۆ هۆشدارییەکانی ترامپ ،وەک سەرۆکی گەورەترین هێز لە جیهاندا، دەکات؟!..ئیمرۆ دەردەکەوێت یا لە ٤٨ سەعاتی دابێت زیاتر روون دەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.