ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: تێكدانی ئارامی عه‌فرین شه‌رمه‌زارییه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 528 جار بینراوە

ستانده ر

ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین ده‌گوزه‌رێت له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ جێی شه‌رمه‌زارییه‌ و چاومان له‌سه‌ر ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌مان كه‌ داعشه‌ لاده‌بات.

هێزه‌ر ناورێت، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی: له‌ ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت تێكدانی ئارامی سوریا جێی قبوڵ نیه‌ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ش به‌ ته‌له‌فۆن ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ ڕوونی به‌ سه‌رۆكی توركیا گه‌یاندووه‌.

ووتیشی: ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ئه‌مریكا له‌گه‌ڵی نی ه‌و واده‌كات كه‌ چاومان له‌سه‌ر ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ لابدات كه‌ داعشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بینیوومان، توركیا له‌ بۆردومانه‌كانیدا خه‌ڵكی سیلڤی كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین ئاواره‌ بوون، كه‌ ئه‌مریكا ته‌واو له‌ دژی ئه‌و كاره‌یه‌، چونكه‌ خۆی له‌ ڕاستیدا عه‌فرین ئارام بوو، ناكرێت ئه‌و ئارامییه‌ی تێكبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.