ستاندەر
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی لە سلێمانی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بکات.
ئەو سەردانە دوای بەشداری بزوتنەوەی ئیسلامی لە ھەنگاوەکانی دروستکردنی لیستی ئیسلامی دێت.
چاودێران چاوەڕێ دەکەن بزوتنەوە بچێتە بەرەیەکی فراوانتر لە لیستی ئیسلامی کە گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی کاری بۆدەکەن. بەو پێیەی ئێستا مۆدێلی بەرەی ئایدۆلۆژی سیاسی بەسەرچوە.