پرسی نەتەوە لەنیوان دیدگای قورئانی و ستراتیژی عەقلییەتی کوردیدا

لەلایەن ستاندار Posted on 601 جار بینراوە

عەبدولکەریم خۆشناو
لە ئێستادا ناوچەکەمان بە دۆخێکی ئالۆز و پڕ لەکێشە تێدەپەڕێت. بەتایبەت کێشەی نێوان نەتەوە جیاوازەکان کەبۆتە کارتێک بەدەست زلھێزەکان بِە ھۆی ئەو ناکۆکیەی نێوان نەتەوە جیاوازەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. سیاسەتی نێودەوڵەتی بِەتەواوی ھەیمەنەی کردووە بەسەر ناوچەکە.
ئێمەش وە کو نەتەوەی کورد بوینەتە سوتەمەنی ئەو سیاسەتانە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە ماوەی یەک سەدەی رابردوودا کورد ستەمی لێکراوە لەلایەن نەتەوە کانی تر . بەواتایەکی تر دەتوانین بلێین کورد لەو مێژووەدا شکستی ھێناوە لەگەمەی سیاسیدا.
دیارە ھۆکار زۆرن بۆ ئەو شکستانە.
بەبڕوای من سەرکردە سیاسیەکانی کورد بەردەوام کاریان لە سەر جولاندنی سۆز و عاتیفەی خەڵکی کوردستان کردووە و بابەتیانە و زانستیانە ڕووداوەکانیان نەخوێندۆتەوە بەردەوام لە پاش بوونە نەیانتوانیوە لە گەڵ ڕۆژگاری خۆیان بە دروستی مامەڵە بکەن.
لە ڕۆژگاری ئێستاشدا دوای کێشەی عە فرین سەیردەکەین گەلی کورد کە کێشەیەکی نەتەوەیی ھەیە بە خوی دەبێتە ھۆکار بۆئەوەی کێشەکەی بدۆڕێنێ و لە کێشەی لە گەڵ نەتەوەی تورک دا دەیگۆڕێ بۆ کێشەی لە گەڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە بە دڵنیاییە وە ئەوە لەبەرژەوەندی کورد دانی یە بەڵکو بە زیان بۆی تەواو دەبێ.
چونکە خوی دەبێتە ھۆکار بۆ زیاد بوونی نەیارەکانی. دەزانین کە موسلمانان ژمارە یان لە ملیارێک زیاترە. چ ژیریەیەک لەوە دایە تۆ ملیارێک نەیار بۆخۆت زیاد بکەی.
لێرە دا پێویستە ئەوە بپرسین ئایا ھەر بەڕاست ئاینی ئیسلام دژ بە کێشەی نەتەوەی کوردە!؟
کە ھەندئ لە کوردە چەپەکان کان کێشەی عیفرینیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ئاینی ئیسلام ھۆکارە بۆ ئەو ستەمانەی کە لە کورد دەکرێن.
من ھە وڵ دەدەم لەو بابەتەدا ئەوە بخەمە ڕوو کە لە ئاینی ئیسلامدا ھاتووە سە بارەت بە مافی نەتەوەکان. دیارە سەرچاوەی تە شریعی ئاینی ئیسلام بریتی یە لە قورئان. بۆیە پێویستە سەیری قورئان بکە ین و لێ ی وردبینەوە.
ئایا لە قورئاندا ھیچ نەتەوەیەک فەرزکراوە بەسەر ئەوی تردا !؟
ئایا ھیچ دەقێک ھەیە لەقورئاندا کە سوکایەتی یان نەتەوەیەکی دیاری کراو بە سووک و کەم بایەخ سەیر بکا. !؟
ئایا ڕوانینی قورئان بۆ مافە نەتەوەییەکان چی یە!؟
ئەو مافانە چین کەلە قورئاندا ھاتوون سە بارەت بە نەتەوەکان؟
ئەگەر بەووردی لە قورئان بڕوانین دەبین قورئان کۆمەڵێک بنەمای داناوە بۆ مرۆڤەکان کە ئەگەر جێ بە جێ ی بکەن و ئەزمونی بکەن ژیانی دونیایان پێ ی رێک دەبێت و دەبنە کۆمەڵگایەکی بِەختەوەر ئەو پەڕی ڕە فاھییەت بە دەست دێنن لە ژیانی دونیایان. ئەگەر باوەڕیشیان پێ ی نەبێ !
ئەگەر باوەریشیان پێ ی ھەبێ ئەوە لە دونیایەکەی تریش ھەر بە بەختەوەری ئەمێننەوە.
کۆمەلێک بنەمای ئەخلاقی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری. ھەر نەتەوەیەک یان قەوارەیەک یان کیانێکی سیاسی بە پێ ی ئەو بنەمایانە کار بکا ئەوا لێ ی بەھرەمەند دەبیت سودێکی زۆری بۆی دە بێت. قورئان ھیچ نەتەوەیەک فەڕز ناکا لەسەر ئەوی تر و ماف بەھەموو نەتەوەکان دەدا کە خۆیان پێناسە تعریف بکە ن و بە زمان ی خۆیان بدۆین و پارێزگاری لە زمان و ڕەنگ و کەلتوری خۆیان بکە ن.
بۆیە بە پێویستی دە زانم ئە و دە قانە بخەمەڕوو کە لە قورئاندا ھەیە سەبارەت بەو مافانە :
١- مافی خۆ پێناسە کردن و بوون :

(ێا ڕَیُّەَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاکُم مِّن ژَکَرٍ ۆڕُنپَیٰ ۆجَعَلْنَاکُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ ڕَکْرَمَکُمْ عِندَ اللَّەِ ڕَتْقَاکُمْ ۚ إِنَّ اللَّەَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ (١٣)الحجرات
لەم دەقەدا بۆمان دەردەکەوێت کە بوونی ھەر نەتەوەیەک ویستی خودایە خوا وای ویستووە و وای پێ باش بووە کە نەتەوەی جیاواز ھە بێ لە زەویدا (وجعلناکم)
ھەروەھا بۆمان دەردەکەوێت کە ئامانج لە جیاوازی نەتەوە بریتی یە لە یەکتر ناسین نەوەک یەکتر سڕینەوە بە ڵکو داننان بە بونی یەکتر (لتعارفوا)
دیسان بۆمان روون دە بێتە وە کە ھیچ نەتەوەیەک لە ئەوی تر باشتر نی یەو بەڕێز تر نی یە ھەمویان یەکسانن (إن اکرمکم عند اللە اتقاکم)
لە دونیای ئەمرۆدا خۆ پێناسە کردن و بوونی ھەر نەتەوەیەک پەکی لە سەر ئەوەی کەوتووە کە دەبێت خاوەن کیان و قەوارە و دەوڵەتێکی سەربەخۆ بن ئەگەر نا کەس ئەو نەتەوە یە ناناسێ و بوونی دەکەوێتە بەر ھەڕەشە و لە ناوچوون چونکە چوارچێوەیەکی یاسایی نی یە کە بیپارێزێ بە پێ ی یاسا نێودەوڵەتیەکان.
٢- مافی زمان و کەلتوور

(ۆمِنْ آێاتِەِ خَلْقُ السَّمَاۆاتِ ۆالْڕَرْچِ ۆاخْتِڵافُ ڕَلْسِنَتِکُمْ ۆڕَلْۆانِکُمْ ۚ إِنَّ فِی ژَٰلِکَ ڵآێاتٍ لِّلْعَالِمِینَ (٢٢) الروم
لە م ئایەتەدا بۆمان دەردەکەوئ کە جیاوازی زمان یە کێکە لە ئایەتەکانی خوا ھەر کەسێک بیەوئ سوکایەتی یان ھە وڵی لە ناو بردنی نەتەوەیەک بدا یان ڕێگە بگرێت لە قسەکردن بە زمانی دایک ی ھەر نەتەوەیەک. ئەوا ھەوڵی سڕینەوەی ئایەتێک لە ئایەتە کانی خوای گەورەی داوە.
پاراستنی ئەو ئایەتەی خوا کە خۆی دە بینێتە وە لە زمان و کە لتوری جیا دیسان لە دونیای ئیستادا پەکی لە سە ر بوونی کیانێکی سە ربەخۆ کەوتوە.
چونکە لە دونیای ئێستا بە تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست. بیری نەتەوەیی باوە ئەگەر نەتەوەیەک بێ کیان و دەولەت بێ ھیچ دەولەتێکی تر ئامادە نی یە گرنگی بە زمان و کەلتوری ئەو نەتەوەیە بدا کە ڕەنگە بونی بکەوێتە بەر ھەڕەشە.
٣- ئەزمون کردنی ئەو دەقانە لە ژیانی (پێغەمبەر (ێلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵان و موسڵمانان)
ئەگەر سەیری ژیاننامەی پێغمبەر (ێلی اللە علیە وسلم ) بکەین دە بینین زۆر بەشێوەیەکی جوان ئەم دە قانەی تەرجەمە کردووە بۆ ئەرزی واقیع. سەرەتای دەست پێکردنی بە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئیسلام ئە وانەی لە دەوری پێغەمبەر(ێلی اللە علیە وسلم) بوون یەکێ فارس بوو ئەوی دی ڕۆمی بوو ئەوی کەیان حەبەشی بوو ئەویتریشیان کوردی بوو.
کەواتە ھەموو نەتەوەکان بەژدار بوونە لە سەرخستنی پەیامی ئیسلام ھەر لەسەرەتاوە.
ھاوەڵان و موسڵمانانیش بەھەمان شێوە ئەوەی لای ئەوان بنەما و مەبدەئ بووە بریتی بووە لە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان پێکھاتەو و نەتەوە جیاوازەکان.
بۆیە رۆژێک ئەمەویی و عەباسی کە عەرەب بونە دەستەڵاتیان لە دەست بووە.
رۆژێکی تر ئەیوبییەکان دەستەڵاتیان لە دەست دابووە کە کوردبوون و سەرکردایەتی ھەموو جیھانی ئیسلامیان کردووە بەسەرجەم نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان.
پاشان عوسمانییەکان ھاتوون دەستەڵاتیان لە دەست بووە کە تورک بوون.
ھەر کام لە نەتەوەکان زیاترپابەندبوبن بە بنەما قورئانیەکان خەڵکە موسڵمانەکە لە گەڵ ئەو بوون بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی نەتەوەیی یان ڕەنگ یان بنەماڵە.
بۆیە لە سۆنگەی ئەوانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئایینی ئیسلام لە گەڵ ئەوە دانی یە کە کێشە ھەبێت لە نێوان نەتەوەکان. وەک دەفەرموێت (کان الناس ڕمە واحدە)
قورئان لە گەڵ داننانە بە بوونی یەکتر. (لتعارفوا)
قورئان لە گەڵ یەکتر ناسینە نەک یەکتر سرینەوە.
قورئان جیاوازی ڕەنگ و زمان و کەلتوور بە ئایەتێک لە ئایەتەکانی خوای گەورە دادە نێت.
بۆیە ئەو کەسانەی لە پەنای کێشەیەکی سیاسی و نەتەوەیی وەک کێشەی عەفرین دێن ئایینی ئیسلام تۆمەتبار دەکەن ئەوانە ھەر خۆیان لە بەرامبەر ئاینی ئیسلامدا قین لە دڵن. دەیانەوێ ئەو ھەڵە بقۆزنەوە بۆ دەرخستنی ئەو داخ و ژەھرەی کە لە دڵیان دایە بِەرامبەر ئایینی ئیسلام.
بەڵام لە کۆتاییدا گەلی کورد بە ھۆی ئەمانەوە تووشی زیان دەبێت. بەڵام ئەو قسانە بۆ ئەوانەیە کە باوەڕیان بە کێشەی کورد ھەیە کە بەداخەوە ئەو ڕەوتە سیاسیەی باکوری کوردستان ئەوەندەی ئایدەلۆجیانە بیر دەکاتەوە ئەوەندە نەتەوەییانە بیر ناکاتەوە ئەوەندەی بەرگری لە چەپڕەوییەکەی خۆی دەکا نیو ئەوەندە گرنگی نادا بە بیرە نەتەوەییەکە.
ئەگەر پێوەر سوود گەیاندن بێ بەکێشە نەتەوەیەکەمان کە کێشەیەکی رەواو حەقە .
کێشەنەبوو ئەگەر ئەو ئایدولوجیایە سوودی گەیاندبا بەکێشە نەتەوەییەکە بەڵام ئەبینین لە واقعدا ھاوبیرەکانیان کە روسیایە پێشی ھەموو ووڵاتەکانی تر پشتی تێکردن و پێشوازی کرد لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە ی سوپای تورکیا. لە پێناو بەرژەوەندی خۆی.
جا لێرەدا ئەوەی سەیرە ئەوە یە تۆ بێ ی گلەیی ئەوە بکەی کە بۆچی موسڵمانان دیفاعمان لیناکەن ھەلوێستیان نی یە. لە کاتێکدا رۆژانە خە ریکی سوکایەتی کردن بی بِە بیروباوەری موسڵمان.
باسی ئە وانەش نەکەی کە ھاوبیرتان بوون براتان بوون لە ئایدەلۆجیا کە نەیانھێشت رێککەون لە گەڵ ئاکپارتی و حکومەتی لە گەڵ پێک بھێنن ئیوە یان ھەڵخەڵەتاند بەڵێنی پێدان کە پشتگیریتان لێ بکا پاشان دیتتان چۆن ئێوەی فرۆشت!؟
لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو ئەنجامانە :
١- لە قورئاندا مافی بوون و زمان و کەلتووری ھەموو نەتەوەیەک پاریزراوە.
٢- لە قورئاندا ھیچ نەتەوەیەک فەرز نەکراوە بەسەر ئەوی تردا.
٣- لە قورئاندا دادپەروەری و یەکسانی بنەمایە لە مامەڵە کردنی نێوان نەتەوە و زمانە جیاوازەکان نەک شتی تر.
٤- مرۆڤ پێویستە ڕاستگۆ بێ نابێ شکستە سیاسیەکانی خۆی بلکێنێ بە ئایینی ئیسلام.
٥- ئایینی ئیسلام ھەردەم خێرو بەرەکەت بووە بۆ مرۆڤاییەتی بە گشتی و بۆ گەلی کورد بە تایبەتی.
٦- ھەر کەسێک ھەر بیروباوەڕێکی ھەیە ئاساییە و ئازادە بەلام دەبێ قەبوڵی بیروباوەری تریش بکا و نابێ بِە رۆحێکی دوژمنکارانە مامە ڵە لە گەڵ ڕای جیاواز بکا.
٧- پێویستە گەلی کورد ژیرانە مامەڵە لە گەڵ کێشە نەتەوەییەکەی بکا نەوەک بە ھۆی ھەندئ کالفامی سیاسی ملیارێک موسلمان بکاتە دوژمنی کێشەی خۆی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.