ئەوەی یەکگرتوی دامەزراند یەکگرتوشی لەناوبرد

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

ئەوەی یەکگرتوی دامەزراند یەکگرتوشی لەناوبرد

کەمال چۆمانی

لە یادی دامەزراندنی 24 ساڵەی یەکگرتودا
24 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، سەلاحەدین لەناو جەرگەی ململانێکانی یەکێتیی و پارتیی بەهائەدین یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستانی دروستکرد. یەکگرتو وەک حیزبێکی ریفۆرمخواز دژ بە دۆخی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان خەباتی کرد. دژ بە فۆڕمی بێئەخلاقیی سیاسیی و ئابوریی ئەوکاتی هەرێم هاتە ناو دونیای سیاسەتی کوردیی. یەکگرتو توانی ببێتە هیوایەک لەناو بێهیوایییدا.
لەدوای 24 ساڵ لە خەباتی سیاسیی و بانگەوازیی دینییدا، یەکگرتو پاشەکشەیەکی گەورەی کردوە. هەم لە خەباتی سیاسییدا بۆتە هێزێک کە مەیلی دەستەڵاتخوازیی بەسەر مەیلی ریفۆرمخوازییدا زاڵ بو، هەمیش لە بانگەوازیی دینییدا لە فۆڕمە میانڕەوییەکە لایداوە و هەستی مەزهەبگەرایی تێیدا زاڵە، ئەو قوتابخانەیە ئەخلاقییەش نەماوە کە پێشتر یەکگرتو هەوڵیدەدا کادیرانی لە هەمو روێکەوە خاوەنی ئەخلاقی باڵا بن. ئێستا یەکگرتو هێندەی لە هێزە تەقلیدییەکانی ناوچەکە دەچێت، هێندەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیخوان و پارتیی و ئەردۆغان دایە، نیو هێندە خاوەنی فیکرێکی تەندروستیی ئینسانیی ئیسلامیی نییە.
ئەو پاشەکشە گەورەیە فیکریی و ئەخلاقیی و سیاسییەی یەکگرتو بە دەستیەوە دەناڵێنێت و هەر رۆژ زیاتر دەبێتە بار بەسەر پڕۆژەی ریفۆرمی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا، بەشی هەرە گەورەی بە هۆی ئەو دامەزرێنەرەوەیە کە خۆی بنەما فیکریی و ئەخلاقیی و سیاسییەکانی یەکگرتوی داڕشتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.