سەرۆکی فرکسیۆنی گۆڕان لەبارەی کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆن ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر

برزۆ مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی بەیانی چوارشەممە لە نێوان حکومەت و پەلەمان و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت بۆ ھەلبژاردنەکانی ئەمجارەی ھەرێمی کوردستان، ئێمە ئامادەین و لەگەڵ ئەوەشین بە تۆمارێکی پاککراوەی دەنگدەران و، دابینکردنی ئامێری زیرەک
ھەلبژاردنەکان ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەی چیتر ساختەکاری نەکرێت و، دەنگی ھاونیشتمانیان یاری پێنەکرێت.
دەشڵیت بۆیە ئەگەر ئەوە لایەنانەی کە زۆر باسی ھەڵبژاردن دەکەن، با بەڕاستیان بێت و، موزایەدەی سیاسی نەکەن، لە جیاتی ئەوە بابێن بە کرداری تۆماری دەنگدەران پاک بکەنەوەو،ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنێکی پاک فەراھەم بکەن.

دەقی رونکردنەوەکە بخوێنەوە

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمان وحکومەت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان

ماویەکە لەلایەن حکومەت و ھەندێک حیزبی سیاسیەوە، لێدوانی زۆرو، جیاواز لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان دەدرێت.
ھەڵبژاردنەکان و، ئەنجامدانیان لەکاتی خۆیاندا; ھەمیشە لەلای بزوتنەوەی گۆڕان ئامانج و بەرنامە بووە.
لەم روانگەیەوە; بۆ ھەلبژاردنەکانی ئەمجارەی ھەرێمی کوردستان، ئێمە ئامادەین و لەگەڵ ئەوەشین بە تۆمارێکی پاککراوەی دەنگدەران و، دابینکردنی ئامێری زیرەک
ھەلبژاردنەکان ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەی چیتر ساختەکاری نەکرێت و، دەنگی ھاونیشتمانیان یاری پێنەکرێت.
بۆیە ئەگەر ئەوە لایەنانەی کە زۆر باسی ھەڵبژاردن دەکەن، با بەڕاستیان بێت و، موزایەدەی سیاسی نەکەن، لە جیاتی ئەوە بابێن بە کرداری تۆماری دەنگدەران پاک بکەنەوەو،ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنێکی پاک فەراھەم بکەن.

برزۆ مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.