گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی ناوەندێکی باڵای کاری ھاوبەش دروست دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ سێ شەممە جارێکی تر ھەرسێ لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەسەر ئاستی کەسی یەکەم کۆبونەوە. کۆبونەوەکە لەدوای کۆبونەوەی دوێنێ ھات کە بە ئامادەبونی چەند کەسایەتیەکی سەربەخۆ لە ماڵی جەلالی سام ئاغا کەسایەتی دیاری کوردستان لە سلێمانی بەرێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆ بریاردرا ناوەندێکی باڵای کاری ھاوبەشی سێ لایەنەکە دروستبکرێت بۆ ھەنگاوەکانی ئاییندە بەمەبەستی ھەماھەنگی و ھەنگاوی پێکەوەیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.