بەپەلە: لیستی نیشتمانی داوەیەكی پارتی ویەكێتی ویەكگرتووی رەتكردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 436 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی بەڵێن عبدالله سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان بەرادیۆی نەوای راگەیاند كە: لیستی نیشتمانی گۆڕان وكۆمەڵ وهاوپەیمانی رێكەوتون لەگەڵ پارتی ویەكێتی ویەكگرتوو لە كەركوك بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانی كەركوك بكەن.

بەڵام د.قارەمان شێخ بزێنی بەشداربووی كۆبونەوەكە بەنوێنەرایەتی قەوارەی هاوپەیمانی بە ستاندەری راگەیاند: ئێمە لە كۆبونەوەكەدا نەگەیشتوینەتە هیچ رێكەوتنێك.

ستاندەر لە سەرچاوەیەكی ئاگادار زانویەتی كە پارتی ویەكێتی ویەكگرتوو داوای هەڵوەشاندنەوەی لیستی نیشتمانیان كردوە بۆ ئەوەی بە لیستێكی نوێ بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن بەڵام لیستی نیشتمانی بەم داوایە رازی نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.