لەسەر ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی میدیایەکی پارتی لە بارەی کۆبونەوەکەی ماڵی جەلالی سام ئاغا ڕوونکردەوەیەک بڵاودەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

ستاندەر
میدیای باسنیوز کە سەر به پارتیە لە ھەواڵێکدا ڕایگەیاندوە ئەو کۆبونەوەیەی کە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە سلێمانی  له ماڵی جەلالی سام ئاغا لەنێوان کەسی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی لەپێناو دیموکراسی و دادپەروەری و چەند کەسایەتیەکی دیاری کوردستان ئەنجامدرا مەبەست لێێ وەدەرنانی یەکێتیە گۆڕەپانی سلێمانی پیلانگێریە دژی ئەو حیزبە.
لەمبارەیەوە کەمال رەئوف کەسایەتی سەربەخۆ و  یەکێک لە بەشدارانی کۆبونەوەکەی ماڵی جەلالی سام ئاغا لە ڕونکردەوەیەکدا نوسیویەتی “دەزگای باسنیوز کە نزیکە لە کەسی یەکەم و دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ھەواڵێکی موغریزانەی بڵاوکردۆتەوە ھەوڵێکە بۆتێکدانی ئەو ھاوپەیمانێتیەی کە لەنێوان ئەو سێ لایەنە خەریکە پێدەگرێت”
ھەروەھا نوسیویەتی “کێ ھەیە بروابەو ھەواڵەبکات بەو کەسەشەوە کە ھەواڵە چەواشەکاریەکەی دارشتوە، ئاخر لەدانیشتنێکدا کە کەمتر لە سەعات و نیوێک بخایەنێت و چەندین کەسایەتی سەربەخۆو رۆژنامەنووس دانیشتبێت، دەکرێت لەبارەی شتێکی واوە گفتوگۆ بکرێت، کاکی رۆژنامەنووس ئەگەر درکی بەگرنگی ھەواڵەکە نەکردوە خۆدەوترێت ئەم دەزگایە نزیکە لەکەسانی خاوەن ئەزمونی سیاسی و ئەمنی ناو پارتی، باشە خێرە کەسانێک لایان وابێت پێگەی یەکێتی لەسلێمانی ئەوەندە لاواز بێت بەبریاری لایەنی تر ئەو ھێزە لەسلێمانی وەدربنێن،”
لەلایەکی تر پێشتر مەسعود عەبدولخالق بەشداربوێکی تری کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاندبوو ” ئەو ھەوڵە بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانی و بەرەیەکی دژە گەندەڵ بۆ ھەموو کوردستانە نەک ناوچەیەک، ھاوکات دژی ھیچ لایەنێکی سیاسی نیە بەدیاریکراوی بەڵکو دژی ئەو فۆرمە حوکمڕانیەیە و، دەرگا بۆ ھەمو لایەنێک واڵایە بۆ ئەوەی بەشداربێت بەمەرجێک بڕوای بەگۆڕینی ئەو مۆدیلە حوکمڕانیەوە ھەبێت”

بەگوێرەی زانیاریەکانی ستاندەر لە کۆبونەوەکە بەھیچ شێوەیەک بە سلبی باسی رۆڵی یەکێتی نەکراوە بەڵکو قسەلەسەر ئەوە کراوە چۆن لەسەر ئاستی کوردستان کار بۆ گۆرینی سیستەمی سیاسی بکرێت و، چیتر دەرفەت نەدرێت بە کاربەدەستانی ئێستا لەو دۆخە شکستخواردوەی کە دروستیان کردوە بەردەوام بێت و، ئامانجی بەرەکە فراوانترە لەوەی تەنھا لەئاستی سلێمانی کاربکات وەک میدیاکەی پارتی بڵاویکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.