بانگەواز بۆ وەستانی شەڕ : حیزبێکی ئیسلامیش لە تورکیا دژی ھەڵمەتی داگیرکاری عەفرین ھاتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 523 جار بینراوە

ستاندەر
حزبی سەعادەتی تورکی کە دامەزرێنەرەکەی نەجمەدین ئەربەکانە دێرینترین حیزبی ئیسلامی ئەو وڵاتەیە و، ئەردۆغان بەر لەوەی ئەکەپە دروست بکات ئەندامی ئەو حیزبە بوە لەراگەیەنراوێک بۆ میدیاکانی ئاشکراکرد کە دەبێت شەڕ بۆ سەر عەفرین رابگیرێت ، بەو پاساوەی لە کۆمەڵکوژیی مەدەنی ، دوژمنکاری لە ناودڵ ومێشکی گەلی کورد دژی تورک زیاتر دەکات.
پێشتر کەمال کلیتچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە ڕایگەیاندبو پێویستە لەبارەی بارودۆخی عەفرین گفتوگۆ لەگەڵ ئەسەد بکرێت، ئەویش وەک ئاماژەیەک بۆ شکستی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ داگیرکردنی عەفرین.
جێ ی باسە چاودێریان بەرزبونەوەی دەنگی ڕاگرتنی شەڕ بۆ شکستی پرۆژەکەی ئەردۆغان دەگێرنەوە لە داگیرکردنی عەفرین و، ئەو بەرگریە بەھێزەی شەرڤانانی عەفرین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.