بەکارھێنانی ھەندێ چەک لەلایەن یەپەگە تورکیا توشی شۆک دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 515 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمریکی چەندین چەک و موشەکی کاریگەری داوەتە شەرڤانانی یەپەگەش ئەوەش تورکیا توشی شۆک کردوە کە یەپەگە بەو چەکانە ڕووبەرویان دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی، بەرگرییەکانی شەرڤانانی یەپەگە، بەپاڵپشتی ئەو موشەکە دژە تانکانەیە، کە ئەمریکا لەرۆژئاوای کوردستان رادەستی کردوون.

ھەر بەپێی راپۆرتەکە، ئەو موشەکانەی ئەمریکا رادەستی یەپەگەی کردووەو لەڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا لەعفرین بەکاریدەھێنن، لەجۆری موشەکی دژە تانک‌و “ھێلفایەر”ە “تاو”ی ئەمریکین.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکراشیکردووە، کە ئەمریکا تەنیا لەرێی ئاسمانییەوە ھاوکاری نەگەیاندووەتە شەرڤانانی یەپەگە لەرۆژئاوای کوردستان، بەڵکو چەند کاروانێکی سەربازی ھاوکاری لەباشووری پارێزگای ئیدلیبەوە گەیاندووەتە شەرڤانانی یەپەگە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.