سکرتێری پێشوتری حیزبی شیوعی بۆ حکومەت: داوای لێبوردن لە خەڵک بکەن و کوسی جێبھێلن

لەلایەن ستاندار Posted on 467 جار بینراوە

ستاندەر
بەھادین نوری نوسەر و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراقی لەبارەی دواکەوتنی موچەی مامۆستایان لە وتاریکی رۆژنامەوانی ڕایدەگەیەنێت ئێوە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمتان لە دەستی بەغدا سەندو گرتتانە ئەستۆی خۆتان ، گوایە سەربەخۆیی ئابووری بۆ ھەرێم دروستدەکەن . ئائەمەبوو سەربە خۆییەکەتان ؟ دەتوانن ڕوونی بکەنەوە بۆ ئەوخەڵکە کە مووچەکەیان چی لێھات ؟ دیارە خۆتان برسی نین و تێر ئاگای لە برسی نیە .
لە وتارەکە کە بەناو (حوکمڕانانی ھەرێم و مامۆستایانی ناڕازای) نوسیویەتی ھەروەھا دەڵێت “ئەگەر بەویژدانێکی ساغەوە مامەڵەتان لەگەڵ ئەم میلەتە بکردایە دەبوو کورسیە کانتان جێبێڵن و بڵێن داوای لێبوردنتان لێدەکەین ، ئێمە شایستەی ئەم جێگەیەنین .”
دەقی وتارەکە بخوێنەوە:
حوکمڕانانی ھەرێم و مامۆستایانی ناڕازی
ھێندێ لە حوکمڕانانی ھەرێم کە لە نێوان خۆیاندا قسەیان کردووە سەبارەت بە مامۆستایانی ناڕازی وتویانە : ئەوەی ئێمە لەم مامۆستایانەی قبووڵ دەکەین لە ھەر وڵاتێکیتردابێ لێیان قبووڵ ناکرێ .
ئەم قسەیە پیاوی برسی و گیرفان بەتاڵ تووڕەتر دەکات . ئەومامۆستایانە ھەموو کارمەندی حوکمەتن و بەرانبەر بە مووچەی مانگانە تەعین کراون . جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان دەرس وتنەوەیە لە خوێندگەکاندا کە گرێدراوە بە جێبەجێکردنی ئەرکی لایەنی بەرانبەرەوە – کە حوکمەتە .

تۆ مووچەی مانگانەی خۆی بدەرێ و ( کە مافی یاسایی خۆیەتی ) ئەگەر بە ئەرکی خۆی ھەڵنەسا سزایبدە ، سجنی بکە . بەڵام چی لێقبووڵ ناکەیت کەزیاتر لە ٣ ساڵە مافی خۆی نادەیتێ ، کە بە گیرفانی بەتاڵەوە دەبێ مناڵەکانی بەخێوبکات ؟ دەڵێیت (لە ھەروڵاتێکیتربێ ئەمەیان لێ قبووڵ ناکرێ ) باشە دەپرسین لەکام وڵات داوا لە مامۆستایان دەکرێ ، بۆزیاتر لە ٣ ساڵ ، دەرس بڵێنەوە بەومەرجە مووچەشیان نەبێ ؟ مانگێ ، دوومانگ ، ٤ مانگ .. قەیناکە ، بەڵام کە بوو بە چەند ساڵ و ھەرمووچە نەبێ ؟
ئێوە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمتان لە دەستی بەغدا سەندو گرتتانە ئەستۆی خۆتان ، گوایە سەربەخۆیی ئابووری بۆ ھەرێم دروستدەکەن . ئائەمەبوو سەربە خۆییەکەتان ؟ دەتوانن ڕوونی بکەنەوە بۆ ئەوخەڵکە کە مووچەکەیان چی لێھات ؟ دیارە خۆتان برسی نین و تێر ئاگای لە برسی نیە ! ئەگەر بەویژدانێکی ساغەوە مامەڵەتان لەگەڵ ئەم میلەتە بکردایە دەبوو کورسیە کانتان جێبێڵن و بڵێن :
– داوای لێبوردنتان لێدەکەین ، ئێمە شایستەی ئەم جێگەیەنین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.