گرنگ: ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنەکانی هاوپەیمانی نیشتیمان بۆ دابەشکردنی بەرپرسیاریەتیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 422 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ کۆبونەوەی سێ لایەنەکەی ناو لیستی نیشتیحمان هەریەک لەبزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی لە پێناو دیموکراسی ودادپەروەری بەڕیوەجوو، سەرچاوەیەکیش لە کۆبونەوەکە بە ستاندەری ڕاگەیاند سێ لایەنەکە ڕێککەوتون لەسەر دابەشکردنی بەرپرسیاریەتیەکانی هاوپەیمانیەتەکە.

سەرچاوەکە لەوبارەیەوەگوتی سەرۆکی قەوارەی نیشتیمان دراوەتە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و سەرۆکی لیستەکەش لە کەرکوک بەخشرایە گۆڕان و، لە دیالەش سەرۆکی لیست بۆ هاوپەیمانی و لە موسڵیش بۆ کۆمەڵی ئێسلامی.

د.یوسف محەمەدیش لەبەرپرسیاریەتی قەوارەی نیشتیمان بەخشراو بووە سەرۆکی لیستی گۆڕان لەسلێمانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.