بێڕێزی لەشکری مەلهاکان وچەند مولحیدێکی کوردزمان

لەلایەن ستاندار Posted on 466 جار بینراوە
كەمال ئەسكەندەر
 بەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوری و فراوانکردنی دەسەڵات بەسەر نەتەوەژێردەستەکان لەنێویاندا گەلی کورد بەنمونە ، هەوڵی چەندین جارەی ووڵاتانی ناوچەکە بوە لەمێژوودا . دوێنێی پرۆسەکانی بەناوئەنفال و کردنەوەی سەربازگەکان بەناوی هاوەڵانی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) لەلایەن ڕژێمی بەعس تاگەیشتن بەئاستی ناونانی ساروخەکان بە ناوی نەوەی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) ، لە ئێستاشدا ئۆپراسیۆنی چلەی زەیتون بە ئیستغلال کردنی سورەتی فەتح لەلایەن لەشکرێکی نەتەوەپەرست لە هەمبەر بەهاکانی مرۆڤ، لەشکرێک کەبەداهاتی کەناردەریا و مەلهاکان بەهێزکراوە ، بەردەوام هەوڵی ناشیرن کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دراوە ، لەم لاشەوە چەند کورد زمانی توندڕەوی چەپڕەو یەکێک بەلایڤی فەیس بوک و یەکێک بەسوتاندنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز و یەکێک بۆ مەبەستی وەرگرتنی لەووڵاتێکی ئەوڕوپی، دۆخەکە بەدەرفەت وەردەگرن و ناخی ڕەشی خۆیان هەڵدەڕێژن بەسوکایەتی بەرامبەر بەخوا و پیرۆزیەکان . ئەوەی گرنگە هەموو لایەک بیزانن ئەوەیە هیچ ووڵاتێک شەڕەف و شەریفیەتی ئەوەی نیە تا لەپەنای ئایین شەرعیەت بەزوڵمەکانی بدات ، بەتایبەت ئەوەی تێبینی دەکرێ تەنها لەبەرامبەر کورد ئەو ڕێگە فاشیلە دەگیرێتەبەر ، هەروەکو هەموو کوردێکی عاقڵ و ژیر لەوە تێدەگات مولحید و چەپڕەوە توندڕەوەکان هۆکارێکی سەرەکی بون بۆ دوورخستنەوەی میللەتی کورد لەگەیشتن بەمافەکان، ڕێگەی گەیشتن بە مافەکانی گەلی کوردیان تێکەڵ بەبەرنامەیەکی چەپی ئیلحادی کردوە لەگەڵ هیچ ئاین و پیرۆزیەک تێکناکاتەوە .
ئیتر پێیان بڵێن (ْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.