خۆپیشاندانەکانی ۱۷ی شوبات و پانۆڕامای ڕوداوەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 195141 جار بینراوە

تێکۆشەر حسێن

حەڤدەی شوبات وەرچەرخانێک بوو تیایدا ھاونیشتمانیان دژی ستەم و نادادی چەندەھا ساڵەی حکومەتی کوردی وەستانەوە ، لە پەراوێزی دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن لە فەرھەنگ و ئەدەبیاتی سیاسەت و دەسەڵاتی کوردی دا دوای سێ ساڵ بە فیعلی لە دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەرەیەکیم پتەوی لە ئۆپۆزسیۆن دژ بە دەسەڵات دروست بوو ، ھەریەک لە ( گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ ) بە شێوەیەکی مەدەنیانە خەباتی ڕوبەڕوبونەوەیان دژ بەدەسەڵات لەناو پەرلەمان ڕاگەیاند .

دوا بەدوای بەھێزبوونی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ھەریەک لەکەسانی بێلایەن و تەنکنۆکرات و چاڵاکوانان و نوسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنوسانیش لە بەرەی شەقامەوە لەوپەڕی چەپ و عەلمانیەتەوە بۆ ئەوپەڕی ئیسلامیەکانەوە پێکەوە لەشەقام بەدەنگێکی بەرز بەھۆتافی ( ئازادی …ئازادی….ئازادی ) و پرەنسیبەکانی دیموکراسیەت وھەم دادپەروەریان دەھۆنیەوە

ڕاچڵەکینێک بوو بەڕووی دەسەڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی میللەتەکەی لەو عەسکەرتاریەتەی چەندین ساڵە بوون بە زەرو و دڕکەزی بۆ گیانی نیشتمان و ھاونیشتمانیان ، ئاستی توڕەیی و ناڕەزایەتیەکان ژدژ بەنادادی و بێدادی و بێکاری و گەندەڵی بەڕوی دەسەڵات تەقیەوە . ئەگەرچی سەرھەڵدانی ناڕەزایەتیش بوو بەشێوەیەک بەتەنھا زۆنی سەوزی گرتەوە بەڵام وەنەبێ بەتەنھا ڕووی دەم وگلەیی و ناڕەزایی تەنھا دژ بە دەسەڵاتی یەکێتی بێ ، چونکە بینیمان یەکەم کاردانەوە بوو دژ بەبارەگاکانی پارتی دیموکرات بوو چونکە چومگەی سەرەکی ھەرسێ دەسەڵاتەکە ئەوان پشکی شێریان بەرکەوتبوو ، شەقام ھەڵگری ئامانجگەلێک بوو ، لە دوای ئەوەی دەسەڵات ڕووی تفەنگەکانی کردە میللەت و چەندین ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەی خەڵتانی خوێن کرد .

دوای تێپەڕبونی ٦ ساڵ لەوەعد و بەڵێن و قسەی باق و بریق دەبینین ئێستا ۲۰۱٨ یە و چاکسازیەکانی بە بەراورد لەگەڵ داواکاریەکانی ئەوسا نەک ھەرجێبەجێ نەکران ، بەڵکو بە بنبەستیش گەشتن و توشی داڕمانی ئاوریش ھاتین ، نیوەی خاکی ھەرێمیشیان نایە بانی .

۱۷ ی شوبات دوای بەرد بارانکردنی لقی چواری پارتی چەکدارەکانی سەر بەو حزبە دەستڕێژی گووللە دەکەن و ( ڕێژوان علی ) شەھید دەکەن و ٥٨ ی دیکەش برینداردەکەن .

۱٨ ی شوبات حەوت بارەگای گۆڕان لە ھەولێر و دھۆک و بادینان دەسوتێنرێن .

۱۹ ی شوبات لە سلێمانی لە لایەن ھێزێکی پۆلیسی کارەبارە ( شێرزاد تەھا و سورکێو زاھید ) شەھید دەکرێن .

۲۰ ی شوبات کاتژمێر ۲ و نیوی بەیانی کەناڵی NRT لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە سوتێنرا ، ھەمان ڕۆژیش بۆ پشتیوانی لە داخوازیەکانی سلێمانی لە ( ڕانیە و کۆیە ) ش خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێنکارانیش دەستی پێکرد .

۲۱ ی شوبات لە سەرای ئازادی سلێمانی قەڵغانێکی مرۆیی لە نێوان ھێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران دروست کرا و لە ڕانیە و کۆیە و کەلار و سەیسایەق خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە .

ھەر ھەمان ڕۆژ ئەمینیستی ئینترناشناڵ ڕاپۆرتی ساڵانەی دژی پێشێلکاری دەسەڵاتی کوردی بڵاوکردەوە .

۲۳ ی شوبات پەرەمان لە ژێر کاریگەری ئۆپۆزسیۆن بڕیارە ۱۷ خاڵیەکەی دەرکرد .

۲٤ ی شوبات یەکێتی قوتابیانی کوردستان ی سەر بە پارتی بە بێ ئاگاداری حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، دەوامی خوێنکارانی زانکۆی سەلاحەدینی ڕاگرت و ھەمان ڕۆژیش ھاتوچۆی سلێمانی بۆ ھەولێر قەدەغە کرا .

۲٥ ی شوبات ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەھەولێر دەسگیرکران پێکھاتبوو لە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چاڵاکوان و ، ھەمان ڕۆژیش لە چەمچەماڵ ( گەرمیان احمد ) ی تەمەن سیانزە ساڵان شەھید کرا ، لە کلاریش ( بلال احمد ) شھید کرا ، لەھەردوو حاڵەتدا بەگوللەی چەکدارانی پارتی .
ھەر ھەمان ڕۆژ لە ( عەربەت و دەربەندییخان و قەڵادزە ) ش خۆپیشاندان دەستی پێکرد ، لە سلێمانیش یەکەم نوێژی ھەینی لە سەرای ئازادی ئەنجامدرا ، لەھەولێریش لایەنگرانی پارتی ھەینی شادیان ڕاگەیاند و ڕژانە شەقامەکان .

۲٦ ی شوبات ، دوای تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە سەرای ئازادی ، پشێوی دروست بوو ، دواتر ( ئومێد جلال ) بە گووللەی ھێزە ئەمنیەکان شەھید بوو .

۲۷ ی شوبات خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند ، ھەمان ڕۆژیش لە ھەولێر مامۆستایان بەیاننامەیەکیان دژی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان بڵاوکردەوە لە ڕاگرتنی دەواومی زانکۆ .

۲٨ ی شوبات ئەنجومەتی کاتی سەرای ئازادی داواکاری خۆپیشاندەرانی خستەڕوو .

۲ ی ئازار ھەریەک لە فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی ھۆڵی پەرلەمانیان کرد .

۳ ی ئازار بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند خۆپیشاندان مافێکی سروشتیە ، ئەبێ گەلی ئێمە ئازادبێ لە خۆپیشاندان .

٤ ی ئازار پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر داخوازی خۆپیشاندەران کرد ، بڕیاری ژمارە ( ۲ ) دەرکرد ، دواتر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بڕیارە ونکرا .

٥ ی ئازار مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا ، ھەندێ لە مانگرتوانیش بڕیاریاندا شەوانە لەسەرای ئازادی بمێننەوە .

٦ ی ئازار لە کلار ھێرش کرایە سەر ڕادیۆی دەنگ و کەلوپەلەکانی تێکشکێنرا ، لەھەمان بەرواردا لە نیوەشەو خێمەکانی سەرای ئازادیش سوتێنران ، پەلاماری مانگرتوانیان داو و ژمارەیەکیان لێ دھسگیرکران .

۷ ی ئازار باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئیدانەی ھێرش کردنە سەر خۆپیشاندەرانی کرد ، ھەمان ڕۆژ لۆکەری فۆڕم پۆڵیوسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کردەوە کە دەسەڵاتی ھەرێم ئازادی بۆ ھەرێم دابین نەکردوە .

٨ ی ئازار ھیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند مایەی شەرمە ئەمڕۆ کورد مافی خۆپیشاندانی ھێمنانەی نیە .

۹ ی ئازار پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەی شەش دایەوە .
۱۱ ی ئازار بارزانی لەدووەم پەیامی دا ڕایگەیاند : دوای سێ بۆ چوار مانگی تر چاکسازیەکان دەبینن .

۱۳ ی ئازار ژمارەیەک لە نوسەر و ڕوناکبیر ( ئاراس فتاح ، بختیار علی، ڕێبین ھەردی ، مریوان ) نامەیەک ئاراستەی تاڵەبانی دەکەن ، داوای لێدەکەن پشگیری داخوازی خۆپیشاندەران بکات .

۱٤ ی ئازار دووبارە ژمارەیەک خەڵک لە بازگەی دێگەڵە ڕێگریان لێکرا بچنە ھەولێرەوە .

۱٥ ی ئازار بۆ جاری دووەم مۆڵەتی خۆپیشاندان ئاراستەی پارێزگای ھەولێر کرا ، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە ڕەتکرایەوە .

۱۷ ی ئازار ڕێگە نەدرا ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان بچێتە ھەولێر .

۲۰ ی ئازار دیسان بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە تیادا ووتی دوای سێ تا چوار مانگی تر ئەنجامی چاکسازیەکان دەبینن ، ھەمان ڕۆژ بە ئامادەبوونی ۲۰ ھەزار کەس لەسەرای ئازادی جەژنی نەورۆز یادکرایەوە .

۳۱ ی ئازار لە کەلار بە پلانێکی پێشوەختە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی یە وە ھێرش دەکرێتە سەر دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان ( نەریمان عبداللە و سەردار عبداللە ) .
۲ ی نیسان کەمپەینێک دژ بە بەسەرکووتکردن و پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەران ، ھەر ھەمان ڕۆژ پەلاماری خۆپیشادەران درایەوە .

۳ ی نیسان بارزانی لە پەیامی چوارەمی دا جیاواز لە پێشوتری دا ڕایگەیاند : بەھیچ شێوەیەک قبوڵ نیە کەس بەناوی میللەتەوە قسە بکا ، ئێمەش وەک دژی میللەت بشوبھێنێ . ھەمان ڕۆژ لە کلار ھێزێکی ئەمنی دەمامکدار بڵاوەی پێکرا ، بۆ سەرکوتکردن ، لە سلێمانیش ( محمد نەسڕواللە ) یەکەم پێشنوێژ و وتارخوێنی سەرای ئازادیش دەسگیر کرا .

٤ ی نیسان سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکاریەکانی دژ بەڕۆژنامەنوسان بڵاو کردەوە کە پێکھاتبوو لە ( ۱۰۰ ) پێشێلکاری ، ھەمان ڕۆژ لە بازگەکانی پارتی ڕێگە نەدرا ٥ پاس بچنە ھەولێرەوە بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەشت بکەن .

٥ ی نیسان بۆ جاری چوارەم لەھەولێر مۆڵەتی خۆپیشاندان ڕەتکرایەوە .

۹ ی نیسان لەشاری شیفێڵدی بەریتانیا ڕەوەندی کوردی ڕژانە شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە داخوازیەکانی خۆپیشاندەران .

۱۰ ی نیسان ڕۆژنامەنوسان بەیاننامەیەکان دژی پێشێلکاری بڵاوکردەوە .

۱۱ ی نیسان پەیامنێرانی بێ سنور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند ڕۆژنامەنوسان بونەتە قوربانی دەستی ھێزە ئەمنیەکان .

۱٦ ی نیسان فاروق ڕفیق لەسەر سکاڵایەکی سۆزانی خاڵە شیھاب سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بەمانگێک زیندانی حوکمدرا .

۱۷ ی نیسان ۱٨ کەس برینداربوون لەسلێمانی ، ۲۰۰ خونکاریش لەھەولێر لێیاندرا چونکە ویستیان خۆپێیشاندان بکەن .

۱٨ ی نیسان ٨۳ ھاوڵاتی لە سلێمانی بریندار بوون ، ( ھەردی فاروق ) شەھید دەبێ ، لەکۆیەش لە کلکە سماقە لە خوێنکاران درا .

۱۹ ی نیسان یەکێتی ھێزێکی زۆری ھێنایە سلێمانی کە بە ٥ ھەزار مەزەندە دەکرا ، بە چەکی سوک و قورس و تۆپ و تانکەوە بوون ، خوێندکارانی زانکۆ ش ویستیان لەبەردەم دادگا گردبنەوە ، دواتر لە قولە ڕەیسی فڕێدران ، ڕەشبگیریش دەستی پێکرد ، لە لایەن دژە تیرۆری یەکێتیشەوە ٤٥ خوێندکار بریندار کران .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.