سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ: بۆ ھەر ٢٠ ھاوڵاتیەکی ھەرێم چەکدارێکیان بەردەکەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 411 جار بینراوە

ستاندەر
فەرمان ڕەشاد, سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ڕایدەگەیەنێت “بەگوێرەی لێکۆلینەوەیەک ھەر ٢٠ ھاوڵاتیەکی ھەرێم چەکدارێکیان بەردەکەوێت، واتە ئەوەندە ژمارەی ھێزی چەکدار و ئەمنی جۆراو جۆر زۆرە، بەڵام لەھەمان کاتتدا بە ١٤٠٠ ھاوڵاتی ئینجا ئەگەر پزیشکێکی بەرکەوێ”
ناوبراو ڕاشیگەیاند “یاسای رێکخستنەوەی موچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازات کە لەپەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پێویستە دەست لەسەر ئەو برینانە دانێت و چیتر بەو شێوەیە ماڵی گشتی بەفیرۆ نەدرێت”
فەرمان ڕەشاد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ” زۆرینەی گەندەڵی لە کوردستان بە ناوی پێشمەرگە کراوە و، خەلکێکی زۆری ناشایستە لەسەر حیسابی پێشمەرگەی ڕاستەقینە موچە وەردەگرن بۆیە ژمارەکەیان زۆرە”

ستراتیژیەتی دەسەڵاتدارانی کوردستان وەک باقی وڵاتە فاشیلەکانی دنیا گرنگی دانە بە بواری ئەمنی لەسەر حیسابی سێکتەرەکانی تر، ئەویش بۆ پاراستنی خۆیان نەک خەڵک و ھەرێم.
ئەو یاسا نوێیەی پەرلەمان بۆ رێکخستنەوەی بواری موچە پێویستە دەست لەسەر ئەو برینە قوڵانە دانێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.