ستاندەر
سەرحان ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەو لیژنە ھاوبەشە ھونەریەی لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەمەبەستی جێکردنەوەی شایستە داراییەکانی ھەرێم دروستکرابوو لەکارەکانی شکستی ھێناوە بەھۆی جیاوازی لە ڕوانینەکانی ھەردوو لا و دیار نیە کەی جارێکی تر کۆبونەوە دەکرێت.
ناوبراو وتیشی بەو شێوەیەی ئێستای پرۆژە یاسای بودجە ئەگەری پەسەندکردنی لاوازە.
سەرحان ئەحمەد وتیشی لەماوەی ھەفتەیەک راپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن لەسەر پرۆژە یاساکە و، ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن.
“گفتوگۆی لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا لەسەر یاسای بودجەی ٢٠١٨ شکستی ھێناوە”
