” ئەمریکا دژی نزیكبونەوەی رژێم و یەپەگە نابێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 447 جار بینراوە

ستاندەر

پاوڵ سەلیم جێگری پەیمانگای خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوەو شارەزای سوریا ڕایدەگەیەنێت پێموا نییە ئەمەریکا لەدژی ئەو لەیەک نزیک بوونەوەیە بێت، لەرابردووش دژی نەبووە”.

پاوڵ لای وایە ئەو شەڕەی لە سوریا دەگوزەرێت گۆڕانکارییەکی کتوپڕی بەسەردا ھاتووەو دەڵێت: “شەڕەکە لەشەڕی لەناوبردنی داعش، تاوەکو شەڕی ململانی نێوخۆییەکانی سوریاشی تێپەڕاندووە، ئێستا شەڕی سوریا شەڕی وڵاتانی ناوچەکەو زلھێزانی وەک ئەمەریکاو ڕوسیایە”.

لەو بارەیەوە پاوڵ دەڵێت: “چوونی تیلەرسن بۆ ھێشتنەوەی ئەو تاڵە پەیوەندییەبوو، کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ماوە، بۆ ئەوەی جیاوازییەکانیان لەوە زیاتر فراوان نەبێت، لەناوچەکە ئەمەریکا زیاتر بەتەنگ زیادبوونی دەسەڵاتی ئێرانە لەو ناوچەیەی، کە ئەگەری ھەیە مەترسی بێت بۆ ئیسرائیل‌و ‌ھاوپەیمانەکانی تری ئەمەریکا.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.