پێنتاگۆن موچەی پێشمەرگە دەبڕێت/ نهێنی زیاتر بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 425 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی بەدواداچونێکی دەزگای مۆنیتەر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بودجەی داهاتوی دا موچەی پێشمەرگەی تەرخان نەکردوە تێدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەگەرچی پێنتاگۆن داوای ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری کردوە بۆ ماوەی تاکو ٣٠ مانگی ئەیلولی داهاتو، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی خەرج نەکردوە، بەهۆی ئەوەی لە دانوستانێکی نێوان حکومەتی عیراق و ئەمریکا سەبارەت بە نوێکردنەوەی ڕێکەوتنامەیەکی هاوکاری لەگەڵ عیراق, شکستی خواردوە لە مانگی ئەیلولی پار.

بەگوێرەی راپۆرتەکە حەیدەر عەبادی لەبەرامبەر ئەمریکیەکان رەزامەندی پێشانداوە بە پێدانی موچەی پێشمەرگە لە مانگی ئۆکتۆبەر (١٠)ی پار. بەلام سەرچاویەک لە پێنتاگۆن دەڵێت تائێستا موچەیان پێنەدراوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدان و مەشق پێکردنی پێشمەرگە، بەڵام لە بودجەی داهاتو موچەی تێدا نیە و تەنیا یارمەتی سەربازی و کەلوپەل و مەشقکردنی تێدایە. بۆیە دۆناڵد ترەمپ داوای ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری کردوە بۆ بودجەکە بۆ بەهێزکردنی هێزە عیراقییەکان کە لەم بڕە ٢٩٠ ملیۆن دۆلار بەر پێشمەرگە دەکەوێت بەڵام وەک موچە نیە بەڵکو یارمەتی سەربازییە، هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە ئەم یارمەتیە بۆ حکومەتی عیراق لەبەرخاتری ئەوەیە تاکو حکومەتی عیراق زیاتر پشت نەبەستێت بە ئیران و روسیا.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە ئەو گۆڕانکاریە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کوردە عیراقیەکان دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمە مشتومڕاویەکەی ئەیلول پەراوێزخراون لەلایەن بەغدا، وەک ئەنجامێک بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی پێشمەرگە دوچاری کێشە بونەتەوە لە قەبارەی یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ هێزە سەربازییەکانی کورد، چونکە بەغدا پێویستە واژو لەسەر هەمو شتێک بکات پێش ئەوەی بگات بە کوردەکان.

مایکڵ نایتس توێژەر لە ئینستیتوی واشنتن دەڵێت”ئەمڕۆ عیراقیەکان زۆر شت ڕادەگرن”، مەبەستی ناردنی یارمەتیە بۆ پێشمەرگە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ئەمریکا بە نیازبوە چوار کەتیبەی پێشمەرگە کە پێکدێت لە ٤٠٠٠ تا ٨٠٠٠ پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکی پاسەوانی سنور لە هەرێم پڕچەک و یارمەتی بدات، بەڵام دواتر پلانەکەیان جێبەجێنەکرد چونکە کەتیبەی کوردی و کەتیبەی ئەمریکی لە قەبارە زۆر جیاواز بون، لیوا نایتس’ی ئەمریکی وەک ڕونکردنەوەیەک بۆ ئەنجامنەدانی پلانەکەی ئەمریکا دەڵێت” زۆرێک لە چەکە ئەڵمانیەکان بە هەمو شوێنێک بڵاوببونەوە، چەکی گوججی ئەڵمانی درابو بە بەرپرس و پاسەوانەکانیان”.

سەرچاوەی هەواڵەکە: https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2018/02/pentagon-stop-budgeting-peshmerga-salaries-iraq.html

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.