گرتن و بڕیاری ئازاد کردنی سەرۆک ساڵح موسلیم چەندین تەفسیری قانونی و سیاسی لە خۆ هەڵدەگرێ…

لەلایەن ستاندار Posted on 467 جار بینراوە

ئاراس شێخ حەسەن – مامۆستای زانکۆ

گرتن و بڕیاری ئازاد کردنی سەرۆک ساڵح موسلیم چەندین تەفسیری قانونی و سیاسی لە خۆ هەڵدەگرێ…
لەوانە:-
-ڕزگار کردنی لە تیرۆر کردنی لە لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە ئەگەر چی لەسەر داوای تورکیاش لە لایەن پۆلیسی ئەنتەرپوولەوە دەسگیر کرابێ،چونکە پێشتر دەرک بەوە کرابوو لەلایەن دەزگای هەواڵگری و پۆلیسی چیکی بەرنامەی تیرۆر کردنی هەیە.
-سەرۆک ساڵح موسلیم هاووڵاتیەکی سوری یە بە پێ ی یاسای ڕەگەزنامەی سوری و یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بۆیە ناکرێ ڕەوانەی ووڵاتی سێ یەم بکرێت.
-لەسەر بانگهێشتی چیک سەردانی ئەو ووڵاتەی کردووە بە نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بۆ بەشداری کردن لەکۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی،کەواتە بانگهێشتنامەکەی و بەشداری کردنی لەم کۆنگرەیە ئاماژەیەکە بۆ بە نێودەوڵەتی بوونی خۆر ئاوای کوردستان و شەڕی عەفرین.
-پەیەدە هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە لە جەنگی دژ بەداعش.
-لاواز بوونی تورکیایە لەسەر ئاستی سەربازی و دیبلۆماسی.
-ئەندامیەتی ووڵاتی چیکە لە یەکێتی ئەوڕوپا، بەپێچەوانە ناوبانگی یەکێتیەکە لە کەدار دەبوو .
-یاساکانی مافی مرۆڤ ڕێگا بەڕادەست کردنەوەی بە تورکیا نادەن.
-سەرۆک ساڵح موسلیم هیچ کەیسێکی تیرۆری لەسەر نیە.
-بە هێزتر بوونی پێگەی خۆرئاوای کوردستانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
-زیاتر ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمانە بە دونیای دەرەوە و
پشتگیری زیاتری خۆرئاوای کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.