چی لە پەرلەمان ڕوویدا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 461 جار بینراوە

ڕزگار عه‌لی

دیسان دەیڵێمەوە، یەکێک لە ڕێگاکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دوبارەکردنەوەی ئەو بابەتەیە بۆ دەیان جار، چونکە بۆ فێربوونی زمان دەبێت منداڵ ببیتەوە تا ئاستێک وشەیەک دەیانجار بۆت بووترێتەوە تا ئەچێتە مێشکت، ئەم بابەتەی منیش ھەروا…..

پارتی و یەکێتی ناتوانن باش بن، ئیشیش بۆ ئەوە ناکەن باش بن، ئاخر دەجال چۆن ئەتوانێت ئیشی باش بکات، لەکاتێکدا ئیشی ئەسڵی ئەو فێڵ و تەڵەکابازییە.
بەڵام کە دەجال ناتوانێت باش بێت خۆ بێ ئیش دانانشێ، بەڵکو ئیش دەکات ھەموو بکاتە دەجال، ئێ پارتی و یەکێتیش ھەروا، ئەوان ناتوانن باش بن، بەڵام بێ ئیش دانانیشن و ھەر ھیچ نابێت ئیشی ئەوە ئەکەن ئەوانی تر وەکو خۆیان بکەنە دەجال.

ئاخر ئەگەر ئەم یاسای خانەنیشینە تۆزێک باش با، نێچیرڤان و قوباد نەیادەدایە ئەم تەویلەخانەیەی پەرلەمانە و خۆیان جێبەجێیان دەکرد.
بەڵام بیرەکەرەوە دەجالئاساکە یاساکە نییە، یاساکە ئەگەر پێچەوانەش بایە و خانەنیشینی پێشمەرگە شەش ملیون بایە و ھی پەرلەمانتار سەد ھەزار بایە ھیچ لە مەسەلەکە نەئەگۆڕا، چونکە یاسا بۆ حوکمەتێکی یاساییە نەک حوکمەتێکی عەنتەر و دڕندە، ئەو چی بوێت دەیکات و چی نەوێت نایکا، ئیتر یاسای چی و تەڕەماشی چی؟
ئەی کەواتە ئەی چی ڕوویدا، ئەو یاسایە بۆچی بوو؟
ھەموو ئیشەک دوو ئامانج بوو:

یەکەم/ دوورخستنەوەی فۆکسی دزی و گەندەڵ و فەسادی لەسەر قوباد و نێچیر و حوکمەت، کە دوو ئیمپراتۆڕی فەسادی گەورەی ئەم مەنتیقەیەن و سەرپەرشتیکاری ئابوری دوو بنەماڵەکەشن.

دووەم/ خستنە داوی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ ناو یارییەکە، واتە تا بە خەڵکی تێبگەیەنن ( ھەموومان فەساد و خراپەکارین، ئیتر بۆ ھەر لە ئێمە ئەگرن).
ئەم تەڵەیان زۆر خەتەرە، تا ڕادەیەک بەو حەملە گەورەیەی کە موخەبارات و حەراکاتی ئەو دوو حزبە پێ ی ھەڵدەستن لە سۆشیال میدیا و ڕای عام سەرکەوتوو بوون.

بۆ ئەوەی گۆڕان و کۆمەڵ نەکەونە ناو ئەو یارییە ئیستخباراتانەوە باشترە ھەر لە ئەساسەوە بەشداری ھیچ پڕۆسەیەک لەگەڵ پارتی و یەکێتی نەکەن، بە کورتی:

بۆ ( بەھەشتیش لەگەڵ ئەوان مەڕۆن) گەر وا نەکەن دەکەونە ناو جەھەنەمی دەزگا ئیستخباراتییەکانیانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.