بەھۆی بڕیارێکی عەبادی ئەگەری ئەوە ھەیە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ڕووبەروی دادگا بکرێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 542 جار بینراوە

ستاندەر
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لیژنەیەک پێکدەھێنن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە دوای ٢٠١٤ ەوە بکۆڵێتەوە لەلایەن حکومەتی ھەرێم، بۆ ئەوەی بزانرێت داھاتی ئەو نەوتەی لەو پارێزگایە دەرھێنراوە لەو ماوەیە چەندە و، چارەنوسی چی لێھاتوە.

ئەوەش ئەگەری ئەوە دەھێنێتە پێش کە ئەگەر دەرکەوت داھاتی نەوتەکە دیار نیە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و جێگرەکەی ڕووبەروی دادگا دەکرێنەوە.

لەلایەکی بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر ئەگەری رێکەوتنی ھەرێم و بەغدا بۆ پێدانی بەشە بودجەی ھەرێم زۆر ئەستەمە بەھۆی ئەوەی ئەگەر ھەرێم رازیش بێت رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات لە رێگای سۆمۆ بەغدا ئامادە نیە شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت بدات چونە پێی وایە ئەو گرێبەستانەی ھەرێم بە بەراورد لەگەڵ بەغدا جیاوازی زۆرە و ھەرێم بڕێکی زۆر پارەی بۆ کۆمپانیاکان داناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.