پەرلەمان کەوتە تەڵەی حکومەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 475 جار بینراوە

مەلا فرمان

کە دەڵێم پەرلەمان مەبەستم لەو زۆرینەیە کە بە گوێرەی ویستی دەسەڵات دەست بەرز و نزم دەکەنەوە.

1- موچە و خانەنشینی ئەم پەرلەمانە لە دانانی یاسای موچە و خانەنشینی ئێستا هیج پرسی پێنەکراوە، لە ١٩٩٢ تەخشان و پەخشان بە پارەی ئەم میللەتە دەکەن. نەدەبو پەرلەمان خۆی بخاتە ناو تەڵەی لەو شێوەیەی دەسەڵاتی جوتحیزبیەوە. ناردنی ئەم پرۆژەیە لەم کاتە بۆ پەرلەمان جگە لەوەی بۆ دەربازکردن و روسپیکردنەوەی حکومەت و پارتی و یەکێتیە لە هەمو ئەو شکستانەی لە ٢٧ ساڵێ رابردودا بەسەر ئەم هەرێمەیاندا هێناویانە تەڵەیەکیشە بۆ پەرلەمان، تا لێرەوە هەموو ئەو خەتایانە بخەنە ئەستۆیان و خۆیان لێی دەرباز بکەن.

2- دەبوو پەرلەمان تا ئێستا بۆ چەندەمین جار بانگهێشتی ئەم حکومەتە دۆڕاوە و شکستخواردوەی بکردایا، لەسەر ئەو هەموو خروقاتە نایاسیانەی لەم بوارە کردۆتی لێپرسینەوەی لێبکردایا.

3- دەبو ئەم پەرلەمانە بەر لە دەستبردن بۆ ئەم پرۆژە بە ناو چاکسازیە، دەست بۆ دیاریکردنی موچەی بنەڕەتی ببرادایا و دیاری بکردایا. چونکە لە موچەی زۆر خانەنشینی زۆر لە موچەی کەم خانەنشینی کەم. بۆ نمونە: موچەی بنەڕەتی یەکێک ئەگەر ٦ ملیۆن بێت، ئەوا ئەگەر لە ٦٠% ئەم بڕە پارەیەی بدرێتێ ئەوا مانگانە خانەنشینەکەی دەکاتە: ٣،٦٠٠ سی ملیۆن و ٦سەد هەزار. بۆیە ئەگەر پێشتر موچەکەی یان بەرزترین موچە بکرێت بە ٢ ملیۆن، ئەوسا ٧٠% ئەم بڕە دەکاتە ١،٤ یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار. بۆیە دەکرێت ئەم کارەی پەرلەمان کە پێی کراوە، بە مانای لغاوکردنە لە کلکەوە.

4- کاتێ حکومەت زۆر بێشەرمانە لە ئاست پەرلەمان نەتوانایی خۆی بۆ کەمترین موچەی ٤٠٠ هەزاری دەرببڕێ، دەبو لێرە پەرلەمان لە حکومەتی قبوڵ نەکردایا ولە جیاتی بەدەمەوە پێکەنین لێپرسینەوەی لەگەڵ بکردایا. دەبێ بزانن خانەنشین لە هەمو دونیا هی تاکە و بۆ دابینکردنی ژیانی تاکە، بەڵام لە کوردستان بۆ ژیانی هەمو خێزانە.

5- جێی ئەوەیە لە پەرلەمان پرسیار بکرێت، چەند لە هەموو ئەو یاسایانەی دەرتان کردووە حکومەت جێبەجێیکردوە .

6- ئەرێ پەرلەمان پرسی لەم حکومەتە، سەندوقی خانەنشینی بۆ بەتاڵە و هیجی تیانیە؟ ئەم دەستبردنەی حکومەت بۆ ئەم سندوقە لە گوناحە گەورەکان نیە؟ وەک ئەوە نیە دەست بۆ ماڵی هەتیو بەری! ئەمەش خاڵێکی تری دەست سپێتی پەرلەمان دەردەخات لە ئاست حکومەت.

7- ئەرێ پەرلەمان ، دەزانێ داهاتی ئەم هەرێمە چەندە و جۆن سەرف دەکرێت؟

8- یاسا و ئەنجومەنی نەوت وگاز لە کوێیە؟ بە چی گەیشت؟ یان جانتاکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کەوتۆتە کوێ؟

9- جگە لە هەمو ئەم شکست و کەموکوڕیە کارگێڕی و ئیداریەی ئەم حکومەتە بەسەر ئەم میللەتەدا هیناویانە، نەدەبو پەرلەمان لەم حکومەتە و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کوردستانی بپرسیایا، ئەرێ ئەو شکستە دەرونی و مەعنەویەی بەسەر کوردستاندا هێنا لە پای چیی و هۆکاری چیە؟. شەنگال و کەرکوک بە نمونە؟

10- ئەرێ لە حکومەتتان پرسی، دوای ئەم یاسایە دەتوانێ مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچە بدات؟ کە دڵنیام ناتوانێت!. دوا قسە.

11- پەرلەمان دەبێت بەر لەوەی لەوە زیاتر ناشرینتربێت، پەلە بکات لە دەستکاریکردنی: – بڕی موچەی بنەڕەتی !. پێشنیار دەکەم بەرزترین موچە لە ١،٨٠٠ یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار تێنەپەڕێ و کەمترین موچە لە ٥٠٠ پێنج سەد هەزار کەمتر نەبێت. با دروشمی ” وڵات گیرفانی هەموانە” بە کردەوە لە کارەکانمان رەنگ بداتەوە.، دەست بکەین بە دانانی بناغەی دەوڵەتداری. – دوای خزمەتی پەرلەمان و هەموو پلە سیاسیە سیادیەکان کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە، خانەشین نەکرێن و بە یاسا ئیجبار بکرێن بچنەوە سەر کارەکانی پێشوتری خۆیان. دوای گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی لە سەر کارەکەیەوە با خانشین بکرێن. – گەر ئەم ٢ خاڵە بڕیاری لێدرا، دەتواندرێت کەمترین موچەی خانەنشینی بکرێت بە ٤٠٠ چوارسەد هەزار و باری حوکەمتیش زۆر سوک دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.