مەسعود عەبدولخالق بەبۆنەی یادی ڕاپەرین: بەھەمو پیوەرێک کۆتایی بەو فۆرمە دەسەڵاتە ناشرینە ھاتوە

لەلایەن ستاندار Posted on 541 جار بینراوە

ستاندەر
بەبۆنەی یادی ڕاپەرین مەسعود عەبدولخالق نوسەر و ڕوناکبیر ڕایدەگەیەنێت ڕاپەرین کۆتایی بە تیۆری (تەنھا شاخەکانی دۆستی کوردن)ھێنا ، وبزوتنەوەی کورد لەھەرچوارپارچە کەوتە قۆناغیکی تازەی خەبات (خەباتی مەدەنی وپیشمەرگایەتی) ، باقیەکەی تر بوە ماڵ وسامان بۆ تەبەقەیەکی گەندەل و ماڵویرانیش بۆ میللەت، بەھەمو پیوەرێکیش کۆتایی بەو فۆرمە دەسەلاتە ناشرینە ھاتوە.

دەقی پەیامەکەی مەسعود عەبدولحالق بخوێنەوە

شۆڕشەکانی کوردستان لەکاتی بەھێزی داگیرکەر کراوە ھەرچی ڕاپەڕینە لە کاتی لاوازی داگیرکەربوە ، ڕاپەڕینی ١٩٩١ تێکەل بوونێکی مێژوویی ھەردوو تەوەری شۆڕش و ڕاپەڕینە ، بۆیە ئەنجامێکی گەورەی بوو، بەشداری ھەردوولای پیشمەرگەو میللەتی پێویست دەبێت.

جاران ڕۆلی میللەت تەنھا یارمەتیدەری خەباتی شاخ وپیشمەرگە بوە، ئەو عەقلەی توانی پانتایی خەباتی چەکداری شاخ وخەباتی مەدەنی لەو کات و ساتە ناسکە بدۆزیتەوەناویان لێناوە ئەندازیاری ڕاپەڕین،،بۆیەش ئەنجام ودەسکەوتی وەک چەند جارە تەنھا سەرکەوتنێکی سەربازی لە شاخێک وچەند سەنگەریک نەبوو بەلکو ڕامالینی داگیرکەر بوو لەشاخ وشار وتەواوی کوردستان ،کۆتایی بە تیۆری (تەنھا شاخەکان دۆستی کورد) ھێنا ، وبزوتنەوەی کورد لەھەرچوارپارچە کەوتە قۆناغیکی تازەی خەبات (خەباتی مەدەنی وپیشمەرگایەتی).

باقیەکەی تر لەبەرھەمی ڕاپەرین بوە ماڵ وسامان بۆ تەبەقەیەکی گەندەڵ و ماڵوێرانیش بۆ میللەت، بەھەمو پیوەرێکیش کۆتایی بەو فۆرمە دەسەلاتە ناشرینە ھاتوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.