ستاندەر
(كوردستان بەرەو كوێ) و (شیكردنەوەی هارمۆنەتیزەكردنی مێژوو) ناونیشانی دوو كتێبی تازەی (د. كامەران مەنتك)ـن ئەمڕۆ بڵاوكرانەوە، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەستدەكەون، لە خوارەوە بە كورتی خوێندنەوە بۆ ئەو دوو كتێبە كراوە و دەیخەینە بەر دیدی خوێنەران:
ئه‌و كتێبه كۆی ئه‌و وتاره شیكاریانه‌یه، كه بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان، له دوای ساڵی (2003) وه تاوه‌كو رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری (2017)، نووسراوه، هه‌ریه‌ك له‌و وتارانه زاده‌ی دۆخێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و هه‌ڵگری قۆناغێكه له قۆناغه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی كورد، خوێندنه‌وه‌و پێشبینیكردنه بۆ ئه‌و روواداوانه‌ی روویان دابوو، یاخود ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده من وه‌كو ئه‌كادیمیستێك هه‌وڵمدا تێگه‌یشتن و بۆچوونی خۆم وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك و ئه‌ركێكی مێژوویی بخه‌مه روو، به‌ڵام رووبه‌رووی زۆر توانج و بوختانی سیاسی و تانه‌ی ناكه‌س به‌چه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیره نه‌خوێنده‌واره‌كان بوومه‌وه! خوێنه‌ر د‌رك به‌وه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م وتارانه بخوێنرایه‌ته‌وه‌و گوێ لێبگیرابوایه، ره‌نگ بێت دۆخی كوردستان به‌م رۆژگاره پڕشكست و شه‌رمه‌زاریه نه‌ده‌گه‌یشت، نه‌ك به ته‌نیا ئه‌و وتارانه‌ی من، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له‌و نووسینانه‌ی له لایه‌ن كه‌سانی خه‌مخۆرو دڵسۆزانه‌وه نووسراون و ده‌نووسرێن! جێگه‌ی داخه سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی كورد هێنده گوێیان بۆ ژاندارمێكی تورك و پاسدارێكی ئێرانی ده‌گرت و ده‌گرن، هێنده به ته‌نگ ده‌نگه‌كانی ناوخۆوه نه‌بوون و نین! ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپایه‌كیان له كه‌سانی كاسه لێس و مفته‌خۆر به ناوی رۆشنبیر‌و نووسه‌رو ئه‌كادیمیست له‌ده‌وری خۆیان كۆكرده‌وه، كه خه‌می سه‌ره‌كیان ته‌نها باخه‌ڵ و ورگ و به‌ر ورگی خۆیان بوو، راده‌ی به‌خ و له خۆبایی بوونی سه‌ركردایه‌تی كورد، گه‌یشته ئاستێك خۆیان زۆر له خۆیان مه‌زنترو گه‌وره‌تر ببینن! ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ئه‌و ملشكان و شكسته گه‌وره‌یه بوو، كه له 16 ئۆكتۆبه‌ر روویداو زیاتر له نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست دراو ده‌یان هه‌زار خێزانی كوردیش ماڵ‌وێران و ده‌ربه‌ده‌ر بوون! ده‌كرێت ئه‌م وتارانه وه‌ك تۆمار‌و شیكردنه‌وه‌یكی وردی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیارو گرنگه بێت و بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو سوودی خۆیان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه بهه پێویستمزانی له دوو توێی ئه‌و كتێبه‌دا كۆیان بكه‌مه‌وه. له كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه زۆرینه‌ی ئه‌و وتارانه له پێگه‌كه‌ی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رۆژنامه ئه‌هلیه‌كان، به تایبه‌تیش رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. به پێی مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌م كتێبه‌دا رێزبه‌ندیم بۆ كردوون و وه‌كو خۆیان دامناون، جگه له چاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی چاپ هیچ ده‌ستكاریه‌كم نه‌كردووه.
ناساندنی ئه‌م كتێبه مێژوو چییه؟ سروشت چه‌مكی مێژوو چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا مێژوو زانسته یاخود مه‌عریفه، یا ده‌كه‌وێته دوو توێی وێژه‌وه؟ چۆن مێژوو ده‌نووسینه‌وه؟ هه‌ركه‌سێك رووداوه‌كانی نووسیه‌وه ده‌كرێت پێی بگوترێت مێژوونووس؟ ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مێژوونووسی پێ ره‌وا ده‌بینرێت ده‌بێت كه‌سێكی چۆن بێت و چ مه‌رجێكی تێدابێت؟ ئه‌و كه‌ره‌ستانه چین، كه ده‌بن به سه‌رچاوه‌ی مێژوو؟ چۆن روداوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرین، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی به‌رده‌ست ده‌كه‌ین؟ چۆن له نێوان دوو رووداودا، یاخود له نێوان دوو بۆچووندا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرین، یا چۆن رای تایبه‌ت به خۆمان دروست ده‌كه‌ین؟ كاتێك پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژوو ته‌واو ده‌بێت چۆن ده‌یخوێنینه‌وه‌و تێی ده‌گه‌ین؟! تێگه‌یشتن له ده‌قێكی مێژوویی وه‌ك ئه‌وه‌ی، كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان ده‌مانه‌وێت چۆن ده‌بێت؟ چۆن مێژوو شیده‌كه‌ینه‌وه‌و هارمۆنه‌تیزه‌ی ده‌كه‌ین، واته ده‌گه‌ینه مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی ده‌قه‌كه؟ هه‌وڵمانداوه له رێگای سێ توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیه‌وه، كه ئه‌م كتێبه ده‌یگرێته خۆ، وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه، توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌چه‌مك و سروشتی مێژوو، هی دووه‌م ته‌رخانكراوه بۆ مێژوونووس و پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژوو، دوا توێژینه‌وه‌ش تایبه‌ته به شیكردنه‌وه‌و هارمۆنه‌تیزه‌كردنی مێژوو، كه هه‌ر ئه‌مه‌شمان كردۆته ناونیشانی ئه‌م كتێبه. پێم وابێت خوێنه‌ری كورد‌و كتێبخانه‌ی كوردی زۆر پێویستی به‌م جۆره بابه‌تانه هه‌یه، چونكه جێگای داخه هه‌نگاوێك شك نابه‌م به زمانی كوردی له‌م رووه‌وه نرابێت.