نوێ خوازی ئەقڵی کۆمەڵگا لەمەر سیاسەت

لەلایەن ستاندار Posted on 585 جار بینراوە

چالاک حمە علی
ئەگەر تەماشابکەین دەبینین ھەموو کۆمەڵگایەک بە کۆمەڵێ قۆناغی جیاجیادا تێپەڕیون کە ھەرقۆناغەش خاوەنی تایبەت مەندی خۆیەتی لەبوارە جیاجیاکاندا .
وە لە ھەموو قۆناغێکیشدا چەندین تیوریست و کەسانی بلیمەت دەرکەوتوون و توانیویانە درک بەو بارودۆخە دژوارەیی ئەوکۆمەڵگایە بکەن کە تێیدا ژیاوون وەتوانیویانە دەست لەسەر برینەکانی کۆمەڵگا دابێنن و ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو برینانە بدەن بێگومان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە دژوارەش واقعی سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتی ڕێگە خۆشکەر بوونە ، یاخود دەتوانین بڵێن ئەمری واقیع بوونە بۆ نوێ خوازی ، بێگوومان بۆلەکار خستنی تیۆریایەک لەقۆناغێکدا نەتوانی سەرلەبەری ئەوتیۆریایە لەلایەن تیۆریایەکی نوێوە لەبارببرێت بەڵکو ئەوەی کە پێویسوتە بۆ لەباربردنی دۆز و واقعی (ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی) ئەو کۆمەڵگایەیە کەدەبێتە بەستۆک گەیاندنی بیردۆزەکانی ناو مێژوو ، ڕاستە کاتێک تیۆریایەک دێت سەر لەبەری کاڵ کرچی بیردۆزەکانی پێش خۆیی لەبەر چاو دەگرێت بەڵام فۆرمەڵەبوونی نوێخوازی و گۆڕان خوازی لە بنچینەی ئەقڵ خوازی لە ھەر کۆمەڵگایەک زۆر زەحمەت دەبێ تا واقیعەتی سەردەم خۆیان نەنوێنن بۆ نائامادەگی ئەو بیردۆزەی کە قەرارە لە پاشکۆدابێت بۆیە پێم وایە ئەقڵی سەردەم لە کۆمەڵگا بەتایبەتیش کۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵات زۆر بەزەحمەت دەتوانن بەنێو نوێخوازی ئەقڵدا بڕۆن و واقعی نوێ بونیات بنێن بێگومان ئەمەش ڕەنگ دانەوەی ئەو ئەقڵیەتی خێڵگەرییە کە تاکی ڕۆژھەڵاتی فۆڕم کردوە ، بۆیە ئەوەی من دەیبینم بەتایبەتیش لەبواری سیاسەت ئەو بار و دۆخە سیاسیەی کە ئێمە پێیدا تێپەر دەبین یاخود لە کۆمەڵگای ئێمە تێیدا دەگوزەرێت ھەمان ئەو بارودۆخەیە کە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا کۆمەڵگاکان پێدا تێپەڕبونە بەڵام ئەوەی دواجار گرینگ بوو توانییان درک بەوبارودۆخە دزێوەی کۆماڵگایان بکەن و واقعێکی نوێ بنیات بنێن ، بەڵام تا ئێستا مرۆڤگەلی کۆمەڵگای ئێمە ناتوانن لە فۆڕمی حیزبی و خێڵگەری و دەربچن و بیر بکەنەوە و لەو جوغزە سیاسیە تەقلیدخوازانە و ئینتیما کۆن و دۆگمایانەی کە ھەیە خۆیان ڕزگار بکەن و ببن بە خاوەنی دید و ڕوانینێکی نوێ پێش ئەوەی کە بڕیار بدەن بیربکەنەوە و چ شتێک یاخود لایەنێک کە دەتوانێت سەرلەبەری فەرەھام بوونێکی نوێی ژیان لەمەڕ کۆمەڵگا بنیات دەنێت ببنە پاڵپشتی وە پشت لەو لایەنە سیاسیانەش بکەن کە بوونەتە ھۆی بە دۆزەخ کردنی کۆمەڵگا و نە ھێشتنی ئامانج و لە باربردنی ھەموو ئەو توانایانەی کە تاک ھەیەتی لە کۆمەڵگا ، ئێمە دەمانەوێت بڵێن با دەستە جەمعی جارێکی تر ھۆش بەبەر ئەقڵدا بکەین و نوێ خوازی لە نعەقڵی کۆمەڵگا بەر جەستە بکەین و کۆمەڵگا لەو چەق بەستوویە ڕزگار بکەین کە بێگوومان عەقڵیەتی حیزبی و خێڵگەری گەورەترین کۆسپن لە بەردەم نوێ خوازی کۆمەڵگادا ، بۆ ڕزگار بوون لەم واقیعە پێویستە کۆمەڵگا بە عەقڵانی بکرێت وە ئەمەش کاتێک دەبێ کە تاک بە تاک بە عەقڵانی بڕیار بدات کە دوور بێت لە ھەموو بیر کردنەوەیەکی خێڵەکی (ڕاستیەکی زانستیش ھەیە دەبێت بزانین کە ڕۆشنبیری کۆمەڵگا بە یەکجار بنیات نانرێت بەڵکو پلە بە پلە خۆی بنیات دەنێت) بێ گوومان بۆ گەیشتن بەم پلەیەش پێویستیمان بە ھەوڵوو کۆششە بە ھەموومانەوە .
وە کە دەڵێین نوێ خوازی و گۆڕانکاری بنیات بنەین دەبێت ئەم گۆڕان کاریە دەرئەنجام گیر بێت ، دەرئەنجامەکان دەبنە پێوەر بۆ ھەڵسەنگاندن و بڕیاردان وە گۆڕانی ڕاستەقینەش کاتێک دەبێت کە پێداویستیەکانی قۆنا‌غ و سەردەمی کۆمەڵگا فەراھەم بکات .
وە لە ئاکاری سەردەمی یۆنانی کە بەئاکاری بەختەوەری ناو دەبردرێ خۆی لەم ڕستەیەدا دەنوێنێت (ئەم ئیشە بکە چوونکە دەبێتە ھۆی بەختەوەریت ) .
وە ئاکاری نوێش بەتایبەت لەلای ئیمانوێل کانت کە بە ئاکاری فرمان ئەرک دادەنرێت بەم شێوەیە (ئەمە بکە چونکە ئەرکی سەرشانتە) .
بۆ بەختەوەربوونی کۆمەڵگا دەبێت وەکو ئەرکێکی سەرشانمان بە ھەموومانەوە ھەنگاو بنەین ئەو باروودۆخە دژوارەی کۆمەڵگای تێکەوتوە لە ھەموو بوارە جیا جیاکاندا چارەسەری بکەین و واقعێکی نوێ بنیات بنێین بێگوومان ئەمەش پێویستی بە بیرکردنەوەی ئەقڵانی و بە ئەقڵانی کردنی کۆمەڵگا ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.