چالاکێکی تر شەھید دەکرێت، باشور دەبێتە شوێنی تیرۆری سیاسی چالاکانی سیاسی رۆژھەڵات

لەلایەن ستاندار Posted on 517 جار بینراوە

ستاندەر
شەوی ڕابردوو فەرماندەیەیەکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) بەناوی قادر قادری لەناوچەی ھەرتەلی سەر بە ڕانیە تیرۆرکراوە،
حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەم بارەیەوە رایگەیاندوە “لەدوای لێکۆڵینەوەمان لە تیرۆری فەرماندە قادر قادری دەردەکەوێ کە ناوبراو لە دەرەوەی ماشێنەکەی دەسڕێژی لێ کراوە و زیاتر لە ٢٠ گولـلـەی پێوەبووە”.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ڕۆژی ١ی ئەم مانگەش، لە قەزای (بنەسڵاوە)ی سەر بەھەولێر لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرایە ئامانج، بەھۆیەوە بەرپرسەکە برینداربوو، کەسێکی تریش بەناوی سەباح ڕەحمانی دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە بە برینداری، گیانی لەدەستدا.

جێ ی باسە بەگوێرەی ھەندێ زانیاری لە دوای ڕاپەرین تاکو ئێستا نزیکەی ٢٥٠ کادیر و چالاکی سیاسی رۆژھەڵات و باکور لە ھەرێمی کوردستان تیرۆر کراون و، بکوژەکانیشیان دەستگیرنەکراون، بەردەوامی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن و ئاشکرا نەبونی بکوژەکان گومانی ئەوەی لای چاودێران دروستکردووە کە تیرۆرەکان بەئاگاداری حیزبە دەسەڵاتدارەکان ئەنجامدەدرێت، ئەوەش دەسەڵاتی باشوری ڕووبەروی ڕەخنەی توندی خەڵک کردۆتەوە.

 

فەرماندە قادر قادری

Image may contain: 1 person, sitting

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.