ئەو کۆمێنتەی قوباد تاڵەبانی بێتاقەت کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
ئەمرۆ پێنج شەممە لە کۆنفرانسێک قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی ٨ی مارس رۆژی ژنان باسێکی گیرایەوە بەو شێوەیە، گوتی سێ مانگ پێش ئێستا پۆستێکم کرد نوسی بوم ئەمرۆ بەیانی منداڵەکانم لەخەو ھەستاند و نانی بەیانیم دانێ و ناردمن بۆ قوتابخانە، دەڵێ زۆر کۆمێنت و تەحلیل ڕەخنە و قسەی بۆھات، بەس ئەوەی سەرنجی راکێشام کۆمێنتی گەنجێک بوە گوتویەتی ئەی دایکی منداڵان ئیشی چیە؟ کاک قوباد دەفەرموێ ئەو قسەیە زۆر بێ تاقەتی کردم، چونکە ئەوە دەلالەتە لەوەی گەنجی کورد کێشەی ھەیە لە عەقیلەتی بەرامبەر ئافرەت.

کارەساتەکە ئەوەیە دەیان و سەدان کۆمێنتی کوڕان و کچانیش بەتایبەت کە لە قسەکانی وای پیشان دەدا پارێزەریانە گوزارشت بوە لە ئازار و خەم و بێ تاقەتی و بێ کاری و شەکوایان لە رەشی داھاتوویان ئەو زاتەیان بێ تاقەت نەکردوە، یەک کۆمێنتی گەنجێک کە پەروەردەی ئەو سیستەمەیە وای کردووە وابیربکاتەوە بێ تاقەتی کردوە باسی لە ھەڵسوکەوتێکی شەخسی ئەو کردووە.

ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی دەریدەخات کە ئەوانە ئاوێتەی دنیای فەنتازیای خۆیان بوونە، لەخەم و ئازاری گەنجانی کوڕ و کچی خێر لەخۆ نەدیو تێناگەن، ئەگەر کاک قوباد ئەوەندە خۆی بەخەم خۆری ژنان دەزانێ با کاری بکردایە ئەو ھەموو کچە دەرچوەی زانکۆ کاری بۆ بدۆزیبانایەوە، یان کێشەی داراییان چارەسەر بکردایە کە بەھۆیەوە ھەزاران ژن توشی تەڵاق و جیابونەوە و تەنانەت خۆکوشتن بونەتەوە.

بۆیە ئەو جۆرە تێروانینە شکلیانە بۆ کێشەکان دەریدەخات ئەوان حاڵی نابن لەوەی کە ئەسلی کێشەی کۆمەڵگەی ئێمە لە کوێیە یان خۆیانی لێدەشارنەوە، بەدلنیایی کێشەی ژن راستەوخۆ پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵگەوە ھەیە ئەگەر کۆمەڵگەیەک سیستەمی پەروەردەی شکستی خوارد ئەوا بەدلنیایی لە ھەموو بوارەکان شکست دەخوات، کاک قوبادیش ئەگەر دەیەوێ گەنجان پەروەردەیەکی باشیان ھەبێ نەدەبو لێبگەرێن قوتابخانەکان بەو شێوەیە بەھۆی بایکۆت دوابکەن و، موچەی پێویستیان دابین دەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.