ستاندەر
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایدەگەیەنێت وەک یەکێتی تا کۆتا ساتەکان داوامان لە کاک مەسعود کرد ریفراندۆم دوابخەین بەڵام سەرکەوتوو نەبوین و دواتریش بڕیارماندا بەبێ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەشدار بین تیایدا.
لە دیداری دەروازەی راپەرین ناوبراو وتیشی نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەڕین بوو لەکاتێکدا لایەنی تر بڕوای پێنەبو،
لەبارەی ناوخۆی حیزبەکەشی سەعدی پیرە گوتی یەکێتی ئەوەندە گەورەیە گۆڕانو د.بەرھەمیشی لێدەبێتەوە، بەڵام ناکەوێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد “پێمانوابو نامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم وەک بەڵێننامەی بەلفۆر گرنگ بو”.