دکتۆر بەرھەم ڕەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە ناو یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 969 جار بینراوە 0 سەرنج
Dr. Barham

ستانده‌ر

سەرچاوەیەکی باڵا لە ھاوپەیمانی بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا دکتۆر بەرھەم ڕەتیکردۆتەوە جارێکیتر بگەڕێتەوە ناو یەکێتی.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد کەوا گفتوگۆ ھەبووە و یەکێتی بە دکتۆر بەرھەمی وتووە ئەگەر بگەڕێیتەوە دەتکەین بە سکرتێر وە لەداھاتووشدا پۆستی سەرۆک کۆمارت پێدەدەین بەڵام دکتۆر بەرھەم ئەوەی ڕەتکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ناگەڕێتەوە ناو یەکێتی، بەڵام ئامادەیە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتیەک کە گۆڕان و کۆمەڵ و بەشە چاکسازەکەی ناو یەکێتیشی تێدابێت ھاوکار و ھەماھەنگبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *