ستاندەر
ئەوڕۆ ئێوارە لە بۆسەیەکی پەکەکە لە شارۆچکەی دیجلە سەر بە ئامەدی باکوری کوردستان کوژران و برینداربونی چەندین سەربازی تورکی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی سوپای تورک ئەفسەرێک و سەربازێک کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بون لە ئەنجامی دانانەوەی بۆمبێک لە ڕێگا دا کە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تورک دا تەقیوەتەوە، جیی ئاماژە پێکردنە دەسەڵاتدارانی تورکیا ژمارە و قەبارەی زیانەکانیان بەتەواوی ئاشکراناکەن.