مومكينه بمرين !

لەلایەن ستاندار Posted on 591 جار بینراوە

هێدی قادر

باجی سەربەخۆیى و سەربەستی . سەرفررازیى و شەرەفە بەڵام مومکینە بمرین ، ئەمە وتەی بارزانیە لە کاتی بانگەشەی بەڵێ بۆ ریفراندۆم .

ئایا کێ باجی ریفراندۆمی دا ؟ بریار وابو بریاردەرانی ریفراندۆم باجەکەی بدەن و سەرشیانی لە پێناو دانێن بەلام ئێستا دەپرسین کێ باجەکای دا ؟ بارزانی و ماڵباتی تاڵەبانی و حزبەکانی تر و ئەوانەی پشتگیری بارزانیان دەکرد یان خەڵکی هەرێم ؟

ئەمە رون و ئاشکرایە تەنها میلەت زەرەرمەند بوو، بینیمان ریفراندۆم و بریاری ریفراندۆم نیوەی خاکی هەرێمی کوردستانی لە باوەشی کوردستان دەرهێنا ئەم ناوچانەی کە بە خوێنی چەندین هەزار پێشمەرگەو رۆڵەی کورد ئازاد کرا لە ماوەیەکی کەم و بە چەند سەعاتێک تەسمیلی حەشدی شەعبی کران ئەمەش بە هۆی بریاری نا بەرپسانەی بەرپرسە کوردەکانمانەوە لە کوردستان

بە هۆی گوێ نەگرتن بۆ رای نەخێر لە ئێستادا و مشاوەرە نەکردن لەگەڵیانداو عینادی سیاسەتی سیاسیەکان و سەرکردەکانمانەوە فرۆکە خانە و خاڵە سنوریەکانمان بە تەواوی لەژێر کۆنترۆلی خۆمان دەرچوو ، ئەمەش بریارە خوار و خێچەکانی سیاسیەکانمانە کە وای لە خەڵکی باشور کرد چەندین ساڵ باشە کشێ بکەین لە روی سەربەخۆی و ئابوری سەربەخۆو و چەندین بابەتی سیاسی و ئابوری تر بە هۆی ریفراندۆمەوە خەلکی ناوچە کێشە لەسەرەکان وەک کەرکوک و دوزخورمات و و ناوچەکانی تر ئاوارەی شارەکانی تر بون و زیانی مادی و مەعنەویان بۆ دروست بوو ..

کەواتە لێرە بۆمان دەردەکەوێ باجی ریفراندۆم تەنها هاوڵاتتانی هەرێم داویانە نەک بریاردەرانی ریفراندۆم ئەگەر باجشیان دەبێ بە دلی خۆیان نەبوە بەڵک و لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی بوە ئەم قسەیەشم بارزانی دەگرێتەوو کە دور خرایەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کە چەندین ساڵە بە یاسای و بە بێ یاسای لەسەری دانیشتبوو ، وه حزبەکانی تر کە باڵبشتی ریفرانۆمیان کرد لەو کاتەدا بێویستە خەڵک سزایان بدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.