لەنێوان سیاسەت و ستەمکاریی

لەلایەن ستاندار Posted on 542 جار بینراوە

ڕێیبین کانەبی

سیاسەت تەنیا یەک ڕێگایی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لەدژی زوڕ و ستەم بەرگری لەخۆی پێبکات کە ئەویش ئەعقڵانیەت و ئەخلاقی سیاسیانەیە کە سیاسەتمان لە عەقلانیەت و ئەخلاق بەتالکڕدوە. ستەمکاریی و دڕندەیی سەرھەڵەدەن لەپەراوێزی ئەمانەشدا جۆرەکانی گەندەڵی و پلانگێری دەبنە بەشێ لە ژیانی ئیداری و لەئاستی کۆمەلاتیشدا، قەیرانێ ئەخلاقی بەھاکان و بەدگومانی سەرھەلەدەن. ستەمکاریی پیوستی بەسیاسەت نیە. جونکە سیاسەت بەر لەھەرشتێ زانستی بەڕیوەبردنی ئەخلاقیانەی کۆمەڵگاو کیانی سیاسی و دەوڵەتە وە ھاندەری دروستبونی خودێکی کۆمەلایەتیە کە لەمیانەی بەژداریی لەململانە کۆمەلایەتی و سیاسەکان دروست دەبیت وەک تاکی خاوەن کیان و کەرامەت وە شارەزا لەھونەریی بەریەوبردن خۆی دەسەلمینێ لەسیاسەتی ئاقڵانە و دروست و دیموکراسی تاک وەک خاوەن کیان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ھەمیشە سەنگیی مەحەک دەبێت دەرفەتی گەیشتن بە بەریەوەبردنی سەڕجەم بوار و کیانە جیاوازەکان وەردەگڕێت دەتوانین بڵین تاک لەسیاسەتی ئەخلاقی و ئاقڵانی خۆیەتی وەک خۆی دەردەکەوێت نەک بە ماسک و ڕو و شێوەی جیاوازەوە. لەکاتێ لە سیاسەتی نائەقڵان و ستەمکاریی گاڵتەکڕدنە بەخودی کۆمەڵگاو کاکردن لەسەر بێدەنگکدنی زۆرینەی ھوشیار. ئەمە جگەلەوەی ستەمکاریی بەتاڵکردنەوەیی ھەموو ھاندەریکە لەتاکەکەسدا تاوەکو بیکاتە دەستوپێوەند و کاسەلێس و مەرایکەر مڕۆفێکی دورویی بێ ئیرادەی لێ دروست بیت. تاوەکو نەتوانیت لەدەرەوەی ئەو سنورەیی ستەمکار بۆی دەستنیشاندەکات بیرلەخودی خۆی و ئازادیی و مافە سەرەتایکانی بکاتەوە وە ھەمیشە دەست و پیوەندەکانی ستمکار خۆیان نەفی دەکەن و ھەرجی لەدەستیان دێت دەیکەن بۆ ئەوی ڕەزامەندی زۆرداران و ستەمکاران بەدەست بھێنن. نەک بۆ ئەوەێ بۆ خۆیان. دەوروبەریان ژیانکێکی ئاسایی بژین. بەدیوێکی تردا ستەم کاریی پیوستی بە ئەخلاق نیە. جونکە ئەخلاق ئەو گرەنتیە کە رێگری دەکات سیاسەت لە رێو و دەستوری دادپەروەری داببڕێت و تاک و کومەڵگا ممارەسەی تەواو ئازادی و مافە رەواکانی بکات وە بەدڕیژایی میژوو ھەر لەسەردەمی کە قەلانیشین. بوون تاوەکو ئیستاش کە نیشتەجێ دواین مۆدێلەکانی نەخشەی بیناسازین. بەردوام لەپشت مێزەو ئەودیوی پەنجەرەی کوشک و نوسنگەکانیانەوە ددان لەخەلکی جڕ دەکەنەوە وێنەی تاوانبارو خڕاپەکاریان پێدەبەخشن کە جگەلە داوکردنی باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان ھیچ داوایەکی تریان نەبووە. ستەمکار کائینێکە یەک ڕۆژ ناتوانێ لەسەر حوکم بمێنێتەوە ئەگەر دەوروبەریی پرنەکات لەکاسەلێس و شەقاوە کومەڵگاش دەکاتە زیندانێکی گەورە وە کەسانی سەربەخۆ خاوەن قسە و ئازادیخواز دەخاتە بەڕەی دوژمنەوە وە پێوەری ئەمەش بەدڕیژایی میژوو جیاواز بووە بەڵام پێوەرێکی باو دیار ھەیە {ئەگەر لەئێمەی دوستمانی ئەگەر لەگەل ئێمە نیت ھەرجیەک بیت دوژمنمانی } وە بۆ رەواجدان بەحوکمەکەی ستمکار ھەڵدەستێ بەکۆکردنەوەی پاریەکی زۆر و مەسرەف دەکەن پاداشت دەبخشنەوە بەرتیل خوری و گەندەڵی ڕواج پێ دەدەن لەوەشەوە کەلتوریی بێ دەنگ کردن لەستمکار و سەیرکڕدنی وەک فریادڕەس سەر ھەڵدەدات …….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.