ستاندەر
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دوای ئەوەی سێ رۆژ ھاوخەمی و ماتەمینی بۆ عەفرین ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد نەورۆزی ئەمساڵ ناودەنێن “نەورۆزی پشتیوانی” بۆ عەفرین دوچاری ڕەخنەی ئەوە بویەوە بۆچی لەکاتی کەوتنی کەرکوک ھەڵوێستی لەو شێوەیەی نەبوە، ناوبراو لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک ڕایگەیاند ” من لە ٦ / ١٢ / ٢٠١٧ سوێندی یاساییم خواردوە وەک پارێزگار بەڵام کەرکوک بەر لەو بەروارە و لە ١٦ / ١٠ / ٢٠١٧ تەسلیم کراوە، سەرەڕای ئەوەش لەکاتی خۆی لە ئەکاونت و پەیجی خۆم ھەڵوێستی خۆم ڕاگەیاندووە.