پیلانەكان دژ بەكوردستان گەورەن

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

مسعودعبدالخالق

زولمی توركیا دژبەكورد لە ئەندازە دەرچوە لەیەك كاتدا هیزی لەناو هەر 3 پارچەی كوردستانە ، بەفرۆكەش ئیستا چوار گەنجی بیتاوانی لە بالەكایەتی شەهید كرد ، هیزی توركیا دەچیتە هەر شوینیك ناكشیتەوە ،لەسالی 1974ەوە هیزەكانی (گوایە بە وەختیانە )چوە قوبرس تا ئیستا نەگەڕاوەتەوە ،ئەوهیزەی ئیستاشی لە باشوری كوردستانە (گوایە بە وەختی هاتوە لەسەر داوای حزبە شەڕكەرەكانی ناوەخۆ)ناكشێتەوە ، توركیای دژ بەكورد ئەو ریفراندۆمەی قۆستیتەوە (كە پشتیوانی نیودەولەتی لەدەستدا )ناسنامە راستەقینەكەی دەركەوت كە دوژمنی هەرە سەرسەختی كوردە ، بەنیازە قەندیل داگیر بكاو داعش یان نوسرە بهێنیتە شوێنیان ، بۆ ئەوەی بزوتنەوەی كورد بەیەكجاری پەكی بكەوێ ، ئەوەی گرنگە هەنگاوەكانی توركیا شازن و كەمترین هاریكاری دەولی هەیە ،تا ئیستا هیچ وولاتیك دانی بەو واقیعەی قوبرس نەهیناوە ، لەعەفرینیش وایە ،هیچ وولاتیكیش لە عیراق وئیران و سوریا هاریكاری ناكەن بۆ قەندیل، بۆیە سەركردایەتی كورد دەبیت لەو مەترسیەی توركیا بزانن چ بكەن ، كەس هەلنەخەلەتی بەتوركیا (وەك پیشوو هەلخەلەتان ) توركیا دژی هەمو كیانیكی كوردی بوە هەتا كیانی (شمال العراق)یش وەك (گریگۆری) گەورە دیپلۆماسی ئەمریكی پیشوو ووتی توركیا 7 سال لەمەوبەر ئەمریكای تەبلیغ كردوە كە ئەوان دژی هەمو كیانیكی كوردین ،لەوەلامی پرسیاری ئەمریكیەكان توركیا ووتبووی هەتا (كیانی شیمالی ئیراقیش) ،كەچی لەو كاتی چەندین سەركردەو رەوشەنبیری كوردی هەلخەلەتابوو ..تا ڕادەیەك سەردەمێك خۆشم هەلخەلەتابووم ، ئەوە هەلخەلەتاندن بوو بەلام ئەوەی ئیستا هەلخەلەتێ ئەوە بەرەو خیانەتە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.