کۆمەلگای برسی و ترس لەبرسیەتی

لەلایەن ستاندار Posted on 434 جار بینراوە

ئـاوات محمد

لەدوونیای ئەمڕۆدا برسیەتی تەواوو هەزمی خۆی سەپاندووە بەسەر زۆر بەی وڵاتە دواکەو تووەکاندا، بۆیە ئەو سیستم و دەسەلاتە جەهل و خوڕافی و جەوهەری لێک جیانەکاتەوە ناچارن واعیرە کان تۆوی برسیەتی و هەژاری دابچێنن،داچاندنی ژەهری کۆنەپەرستی تاکی کورد شۆرشی عقلانی تێدانیە و چەکێکی دووسەرە،لەوسۆنگەوە هەموو بکەرەکانی ناو ژینگەی ژیان سەر بەهەمان نەزمی مۆڕاڵ و سیستمی عقڵی و فۆڕمی ئابوورین، سیستەم جۆرە مرۆڤێک دروس تدەکا کەهەمیشە پەنگهانێکی سمبوولی روحی بەهێز و دووژمنێکی کۆنکرێت بەرجەستەبکات، بەڵام سمبولەکان و پەیامی پیرۆزی ئایدۆلۆژیک ڕەنگێکی ترە ، برسیەتی کۆمەلگای ئەمڕۆ پرۆسەیەکی بەردەوامە بۆزانین لە جەوهەری ماتریالی ئایدیا کانی بەردەستیان هەرکۆمەڵ گایەک ڕازی بوو بەکۆیلایەتی و کۆنە پەرستی دەستبەر داری مافەکانی خۆی بێت ئەوا ئەو کۆمەڵگایە دەبێتە (مێگەلی)ـی ڕەوەندی لەدوونیای ئەمڕۆدا کۆنەپەرستی لەزۆر بەی وڵاتە دواکەوتوەکاندا تەواوو هەژموونی خۆی سەپاندووە بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەدا هەرکۆمەڵگایەک هەڵگری بیرو بۆچوونی پێشکەو تووخواز نەبێت تاوان لەبوونی مرۆڤایەتی دەکات ، بۆیە ڕیوایەتی پێدەدەم (ئەو بێدەنگی و ملهوڕیە تەواو کۆمەلگای کوردی گرتۆتەوە) هەر بۆیە جەهالەتی تاکی کورد دەبێتە هۆی درێژ کردنەوەی تەمەنی ستراکتۆری مافیاکان ئەوانیش زیاتر سواری ملهوڕی هاو نیشتیمانیان دەبن، بۆیە نە سوسیالیزم نە دکتاتۆریەت نە دیموکرتی نەیتوانی کۆمەلگایەک دروست بکات ئێمە فێری نانی کەم نەبین،کۆمەڵگای کوردی بەهەموو چین و توێژەکانەوە هەڵگری عقڵیەتێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی درووست نین!!! چۆن دەکرێت لەناو پرۆژەی پیادەکردنی سیستمی دیموکراسیدا تووشی قەیران بین ؟ چۆن دەکرێت توێژیک بەناوی کلیپتۆکراسی هەڵوێستی سیاسی خۆیان بفرۆشن ،بۆیە لەرووی فکریشەوە کتێبخانەی کوردی زۆر لاوازە و ڕۆشنبیرانی کورد تا ئێستا ئەو ڕۆشنبیرانەنین کەکاریگە ریان بەسەر ڕەوشی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستاندا هەبێت قەتیس بوونی دەیان کێشە لەو هەرێمەدا ، هەر لەقەیرانی سیاسیەوە بۆ قەیرانی ئابووری و ئاینی و کۆمەڵایەتی، لەوهەرێمەدا دەیان قەیران زەواج دەکەن دەیان وەچەی تری قەیراناوی تر لەدایک دەبێت،لەولاشەوە شەریعەتی سیاسی بەناوی هەموو شتێک قسەدەکات ئێمە پێویستە پرسیاری چۆن بژین ، چۆن قسەبکەین ، چۆن بگونجێین لەگەڵ دەسەڵاتی فیرعەونەکان کەبیرو ئایدۆلۆژیایی کۆمۆنیزمیان بەسەردا زاڵە !!! دەسەڵاتێک بەو شێوەبێت کەپیرە پیاوێک دەستی بەرز بکاتەوە بۆ لۆجەنانێک لەقیمەی ناچاریدا ئەوادەبێت دانبەوە دانێن کە ئەو دەسەڵاتە ئەو پەڕی شومەو شەرمەزاریە، دیوەزەمەنی ئەو دەسەڵاتە پڕیەتی لەچۆکدادان و ڕاوکردن بۆ کولێرە برسیەتی ڕەوڕەوەی ژیاری کۆمەڵاتی لێدەخوڕێت گاگەلی لەمۆلگەگان و نیشنگەکان مۆڵدەبن، چونکە ڕاستی خەڵکیان زۆر پێی ئاشنانین، بێ متمانەیی و درۆکردن بەشێکە لە جەهل و درک نەکردن بەدنیای میانفۆڕم،کورد بوون لەشوناسی مندا بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرەو هیچ شانازی بەزمانی دایکەوە ناکەم چونکە تاکی کورد ویستی تێک شکاندنە،تاکی کورد لەتاکێکی بەرهەمهێنەوە بۆتە تاێکی قێزەون لەجیاتی هەڵگری بیرو بۆچوونی پێشکەو توخواز هاوشان وەتاکەکانی تری کۆمەڵگەی ژیارە کۆمەڵا یەتیەکانی تر کەهاوشان بەجیهانبینی نوێ و تازەگەرین نیەتی هەربۆیەشە ناویان ناوین جیهانی سێیەم(نامی)و دواکەوتوو، وڵاتە پێشکەو توەکان ڕۆدەچنە ناو وڵاتە دواکەوتوەکان هەنجنین و تێکشکێنیان دەکەن کەئەمەش خۆ لەخۆیاد ئارەزووی تێکشکاندنە،بەدیدێکی تردا ئێمەی کوردان هەڵگری هیچ بیرو بۆچونی جیهان بوونی نوێ و تازەگەری نین ، بەبەراورد بەوڵاتانی تر،ئێمە هەمیشە ئارەقی شەرمەزاری دەسڕین لەبەردەم کورد بدنماندا… ئەمڕۆ لەهەمووکات زیاتر پێویستیمان بەبیرو ئەندێشەو فەلسەفەی مارکس هەیە،چونکە چەوسانەوە و ستمکاری وەحشیەتی کاپتریالیزم گەشتۆتە دۆخێ تەحامول ناکرێ لیبرالیزم هیچ ڕیوایەتێکی پێنەماوە بۆ خەڵکیان باسکات تەنانەت لیبرالیزمیش کەرەستەیەکی تەپیوە،تاک شت بەدەستیانەوە مابێت کوشتن و کوشتاریە،کەڕۆژانە لەماس میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەیان بینین قەتڵ و عامی ئینسانەکان وەک فلام کارتۆن پیشانی خەلکی دەدەن، بۆ ئەوەی منداڵان و بگرە هەرزەکار و لاوایش لە ئایندەدا ببنە جانەوەرێکی دڕندە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.