ستاندەر
ئەمرۆ سێ شەممە لە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان لە ھەولێر خۆپیشاندان بە بەشداری ھەزاران ھاوڵاتی بەرێوەچوو کە بەشداری ھاوڵاتیان بەبەراورد لەگەڵ دوو رۆژی رابردوو لەبەرزبونەوە بوە.
بەشداربوان سوربونی خۆیان لەسەر داواکانیان دووپاتکردەوە و، ڕایانگەیاند بەبێ ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە دەست لە ناڕەزایەتی ھەڵناگرن.
جێ ی باسە ھێزە ئەمنیەکان بەتەواوی چاردەوری خۆپیشاندەرانیان گەمارۆدا و نەیاندەھێشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن فراوانی خۆپیشاندانەکە بگوازنەوە و، دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەنووسان.