ئێمە بەرپرسیار نین لەداگرتنی ئاڵا

لەلایەن ستاندار Posted on 470 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی
سیاسەت وەک پێناسەھونەرە زانینە لەسیاسەتدا دووفاقی وخۆبەزل زانینی بەشێک لەسەرکردەکان ھەیەو لەدوورەوە ھەستی پێ دەکرێت کەھەر ڕۆژەی لەسەرگوریسێک پەتپەتێنیانەو کۆی پیرۆزییەکان و شکۆی نەتەوەی کوردیان شێواندووە ،

ئەم ئاڕاستەیەئامادەیە شکۆو ھەموو جوانیەکان قوربانی بنەماڵەو مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان بکەن لەسەر ھەردوو ئاستی حزبی و سەرکردایەتی باڵای حزب لەم نێوەندە گرنگ ئەوەیە خۆیان سەرۆک بن ئەوەی تر لایان ئاساییەو ئاسودە دەبن گەل و نیشتمان بکەنەقوربانی خۆیان و بنەماڵەکانیان ،

لەسیاسەت کۆمەڵێ ئاکاری جوان ھەیە خوێندنەوەو پێشبینی ، ستراتیژ، تاکتیک ، پلان بەرنامە ،،

دیالۆگ ،ھاوپەیمانیەت بوونی ھەیە دەمێکە گوێبیست و ئاشنابووینە بەوەی تاکتیکی ڕۆژانەقوربانی ستراتیژی باڵای نەتەوەییمان دەکرێت و ھەموو دەستکەوتەکانیش لەسەبەتەی یەک لایەن ناکرێت ،

ھەرگیز پلان و بەرنامەو ستراتیژی نەتەوەیی لەکاتی یاریکردنی دۆمینەو یاری کۆنکان ناخرێتە بەردەم سیاسیەکان و دیالۆگی لەسەر ناکرێت چونکە ھیچ دەسکەوتێکی تیادا دەسەبەر ناکرێت بەدڵنیاییەوە ئەوپلان و بڕیارانەی لەسەرمێزی یاریەکە دەدرێت جێگەی شیاوناگرێت و بەھەڵکروزراوی دەمێنێتەوە ،

بەپێچەوانەوە ستراتیژ دەزگایەکی تایبەت بەخۆی دەوێت کەجێ بەجێکەری نەخشەوپلان و بەرنامەی داڕێژراوبێت و ئامادەیی تیا بێت تاکتیکی ڕۆژانە بخاتەخزمەت ستراتیژو سەرمەشقی کارەکان لەسەرجەم ئاستەکانی سیاسی ، کاری ڕێکخراوەیی و جەماوەریی و حکومەتداریدا ،

لاساری ، ڕکە کردن ، خۆبەزل زانین لەسیاسەتدا یاخود لەپڕۆسیسی دێمۆکراسی و فەرھەنگ و کلتوری لێ بوردەییدا شوێن و جێگەی نابێتەوە جگە لەتێکدانی پڕۆسەکە فەرھەنگ و کلتورێکی نامۆش بەدوای خۆیدا ئەھێنێ و سیمای جوانی دێمۆکراسی و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لەکەدار دەکات ،

ڕیفراندۆم
ڕیفراندۆم مافە گشت نەتەوەو گەلانی جیھان دەتوانن لەکاتێکی گونجاو پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن کەزەمینەسازی بۆکرابێ لەسەرجەم ئاستەکانی نێو خۆ ، ھەرێمایەتی ، نێو دەوڵەتی ، بەتایبەتیش زەمینەی ئاشتەوایی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی نەتەوەیی ھەرگەلێک و نەتەوەیەک دەبێ لەدەست پێک لەئەولەویەتی کارو ھەنگاوەکان بێت بەدەر لەم ئاراستەیە پڕۆسەکە بەمردووی لەدایک دەبێت ،

لەھەرێمی کوردستان بەدەر لەنەبوونی زەمینەسازی ، ئاشتەوایی ، کلتوری لێبورەیی ، ژێرخانی ئابووریەکی بەھێز نەبوونی یەک لەشکری پەروەردەکراو ڕاھێنراو لەھەردووبواری پەروەردەی نەتەوەیی و ڕاھێنراو بەچەکی سەردەم و بوونی جیاوازییەکی نابەرامبەر لەنێوان دووھێزی بەزۆر بەیەکەوە لکێنراو کەناتوانن بۆ ساتێک خۆیان لەفکرو ئایدیۆلۆژیای حزبەکانیان بەدوور بگرن ،

جگەلەبوونی دەزگایەکی ئاسایشی حزبی تەنھا پەیام و بڕیارەکانی حزب لەو دەزگایە جێ بەجێ دەکرێت کەھیچ سیماو بەھاو جوانییەکی نەتەوەییان لێ بەدی ناکرێت ڕۆژ بەڕۆژیش جیاوازیەکان ڕەوشەنتر لەپێشوو خۆیان نمایش دەکەن ،

ڕۆژی ١٦/١٠/٢٠١٧
نەبوونی خوێندنەوەیەکی تەندروست لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بەھەند وەرنەگرتنی پەیام و پڕۆژەو گوشارەکانی امریکا ، اوروپا ، کۆمکاری عەرەبی ، ایران ، تورکیاو نەبوونی سەقامگیری ئیداری ، یاسادانان ، ئابوری و جولەی شەقام و ھەڕەشەی بەردەوام لەسەرناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لەلایەن سەرکردایەتی باڵای بەناو ڕیفراندۆم شوێنی پێویستیان لەئەولەویەتی پلان و بەرنامەی ھەرێم بەدەست نەھێناو لەڕیزبەندی ھەڕەشەش ھەژمار نەکران ،

ھەموو ئەم خاڵانەی سەرو کەئاماژەمان پێکردوون دەرخەری ئەو ڕاستیەن کەسەرکردەکانی باڵادەست لەو ھەرێمە لەئاست پرسەچارەنوسسازەکە نین ھیچ کات خوێندنەوەو ڕوئیای پێویست و ھاوبەش لەلایەن سەرۆکی پێشووی ھەرێم و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، یەکگرتوو ئیسلامی ، حزبی شوعی کوردستان ، سوسیالیست و چەندین حزب و لایەنی سیاسی تر خوێندنەوەو شرۆڤەی پێویست و تەندروستیان بۆ نەکراوە بۆیە ئەمانە ھۆکارگەلێک بوون بەئاڕاستەی دۆڕاندنی لەسەدا ٥١ /’ خاکی پیرۆزی نیشتمان و نەتەوەکەمان ھەر لەگوڵاڵە تاکو ڕەبیعەو زومار

لەکۆتا دەڵێم دوای دۆڕاندنی سەدا ٥١/’ خاک و نەتەوەکەمان لەناوچەکێشەلەسەرەکان لەسەردەستی سەرۆکی ھەرێم و لێژنەی باڵای بەناو ڕیفراندۆم ،

دەمەوێت لێرەدا ئاماژە بە مانەوەمان بکەین لەمخمووری سەرکەش ، مانەوەی ئێمەو بارەگای کۆمیتەی ٢٠ی ڕێکخستنی مخموور بەپێی بڕیاڕی ھاوبەشی سەرکردایەتی یەکێتی و مەلبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێر بووەو بەدەربووە لەبڕیارێکی یەک لایەنەو تاکڕەوانە کە چەندین ھەڤال لەماوەی چەند مانگی پێشوو نان پیوازیان پێ خواردووە ؟

ئەوە بڕیاری مەرکەزی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ھەر لەگوڵاڵە تاکو زومار بڕیاری مانەوەیدا لەنێو جەماوەر بژی و بمرێت نەوەک ھەڵبژاردەی بەجێھێشتنی جەماوەر وخاکی پیرۆزی نیشتمان کەلەفەرھەنگی یەکێتی جێی نابێتەوە چونکە لەیەکەم ساتی دروستبوونیەوە مام دەفەرموێت یەکێتی بۆ داکۆکی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان دروست بووە نەوەک زیان گەیاندن و پشت تێکردن لەگەل ، جگە لەمە مانەوەمان تەنھا مەبەست لێی کارکردن بووە وەک وەسیلەیە بەئاڕاستەی کەم کردنەوەی کێشەوگرفتەکانی جەماوەری شارەکەمان و پاراستنی سەروماڵ و شەرەف و کەرامەتی جەماوەر لەمخمووری لانکەی شێران ،

لەکۆتا من ھاتووم بۆ ھاوڕێیانم دووشت بڕوژێنم
یەکەم ،
لەدوای گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ مخموور ئێمە بەرپرس نین لەداگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەرفەرمانگەو بارەگا حزبیەکان لەمخموورو تەواوی ناوچەکێشەلەسەرەکان بەپێچەوانەوە ئەوەی بەرپرسیارێتی ڕەوشتی دەکەوێتە ئەستۆو ھۆکارگەلێک بووە بۆ پاشەکشەی کورد لێژنەی باڵای ڕیفراندۆم و کەسی یەکەمی بریار بەدەستە کەکۆی دەرەنجامەکە لەئەستۆ دەگرێت ،

دووەم

لەڕۆژی ١٨/١٠/٢٠١٧ تاکو نوسینی ئەو وتارەم ھاوڵاتیانی شارەکەم ئازادبن دەرگای دادگاو تۆمار کردنی سکاڵاو داواکاری لەدادگاوتۆمار کردنی سکاڵاو داواکاری لەدادگاو بارەگاکانی کۆمەڵایەتی لەبەردەمی ھەڤاڵان کراوەیە لەیەکەم ساتەوە تاکو ئیمڕۆ بەتایبەتی ھەڤاڵانی پارتی و کادرەکانیان کەبەشی زۆرینەیان لەنێومخموور ئێستا ژیان دەگوزەرێنن ،
ھەرھەڤاڵێکی پارتی یاخود ھاوڵاتیەکی شار دینارێک یاخود زانیاری ھەیە من یاخود ھەرھەڤاڵێکی یەکێتی لەمخموور دینارێکی لێ وەرگرتووە یاخود ماڵی سوتاندووە یان تاڵانی کردووە من لەبەرامبەر ئەوە ئامادەم جگە لەپاداشت کردنەوەی چوارقات بۆی ئامادەم چاوەکانی خۆمیان پێ ببەخشم ،
چونکە یەک ماڵ لەمخموور نەسوتاوەو ئازاری کەسیش نەدراوە لەسەر بیروباوەری سیاسی ئەوەی باس دەکرێت پروپاگەندەیە بۆ ڕاکێشانی دەنگ و سۆزی جەماوەر لەم پڕۆسەیە ،
ریش سپی کوردان دەمێکە فەرمویانە پەتی درۆ کورتەو ڕاستیەکان دەکرێت دوابکەوێت بەڵام لەکۆتا ڕاستیەکان خۆیان جوان و ڕەوشەنتر لەجاران دەردەخەن ،
کۆتای وتارەکەم ئێوارەی نەورۆز لەمخموور باشترین وەڵام و وەڵامدانەوەی پڕوپاگەندەکانی چەندین مانگی ڕابردووی نەیارانی سیاسی بوو کەجەماوەری شارەکەمان شایەدحاڵی کوڕانی گەل بوون لەنێو پارکی گەورەی شارو شەقام و نێوبازاڕ کەچۆن لەکەرنەڤاڵێکی کەم وێنەدا بەئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە لەگەڵ جەماوەر تێکەڵاو بوون و بەیەکەوە بەژدارییان کرد لەدەرخستن و دەربڕینی خۆشیەکانی نەورۆزو بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.