مەترسی گرووپی تووندرەوی سیاسی لە ھەرێم ھەرەشەیەکی تر لە سەر ھاونیشتیمانیان

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

20180327_104301

 

ستاندەر: باشوری کوردستان

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ جۆرێک لە گرووپی  تووند رەو لە ھەرێمی کوردستان دروست بوون کە ئەو  گرووپانە بۆ پارتی دەسەڵاتدار دەگەرێنەوە و دەکرێت بە گرووپی سیاسی تووندرەو ناویان بھێنرێت لە سەرانسەری کوردستان پەلاماری پەرلەمانتار و کەسە دیارەکان دەدەن، وە زۆرجاریش دەستڕێژی گوولە دەکەنە سەر ھاونیشتیمانیان.

لە بەرواری ٣ ی ١٠  ساڵی ٢٠١٦ چالاکوانێک بەناوی (وریا اسعد) کە خوێندکاری زانکۆیە لە لایەن ئاسایشەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن و سازدانی خۆپێشاندان دژی بۆمبارانەکانی تورکیاو ئێران دەستگیر دەکرێت و هەڕەشەی دەرکردنی لە هەولێر لێدەکرێت, هەر هەمان گەنج دووبارە بڕیاری دەستگیردنی بۆ دەردەچێت کەبەناچاری ڕادەکات و هەولێر چۆڵ دەکات…

هاوڵاتی اسعد حسێن محمود کە موالید 1980ە و دانیشتوی چوارقوڕنەیە چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی و کاڕمەندی تەندروستیە لەبەر چالاکی کارەکانی هەڕەشەی مەرگی لێ دەکرێ .ناوبراو دوای ئەوە لە بەرواری 12ـ2ـ2017 لەلایەن گروپێک لەغاباتی ڕانیە بەر لێدان دەکەوێ هەر هەمان ساڵ لە بەرواری 17ـ5-2017 لە ڕێگای بنگرد بەردە کۆز بە دەمانچە تەقەی لێ دەکرێ و هەمان کەس بۆ جاری سێیەم دەکەوێتە کەمینی گروپێک کە  لە بەرواری 23-6-2018 لەڕێگای زینوی وەرتێ تەقەی لێ دەکرێت بەڵام لە دەستی تەقەکاران ڕادەکات  ڕزگاری دەبێت, جێگەی سەرنجە کەوا بەهۆی خراپی بەرکاری یاسا و سزا لە کوردستاندا ئەو ڕوداوانە ڕویان لەزیادبوونە.

لە ٢٣-٣-٢٠١٨ لە ناو بازاڕی قەڵادزێ ھاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ . ک . م ) لەدایک بووی ١٩٨٢ پێشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لەلایەن ٣ کەسەوە لە ناو ئۆتۆمبلێک بە چەکی جۆری (دەمانچە) تەقەی لێکرا کە ئاسەواری ٣ فیشەک بە جەستەیەوە دیارە، تەقەکاران کە چەند کەسێک دەبن بەرەو شوێنی نادیار ڕادەکەن.

لە ٢٧-٣-٢٠١٨ پەرلەمانتار علی حمە سالح لە زاخۆ ھێرشی دەکرێتە سەر و ھەرچەند پۆلیس ئاگادار دەکرێتەوە بەڵام گرووپی ھێرشکەر دەردەچن و کەسیان دەستگیرناکرێت.
لە کۆتای مانگی ٣ ی ٢٠١٨ وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و ئاودێری و ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە چێشتخانەیەکدا لە لایەن چەند کەسێکەوە ھەوڵی پەلاماردان دەدرێت و تەقەی بەسەردا دەکرێت بەڵام دواتر کەسی تۆمەتبار لە لایەن پاسەوانەکانیەوە دەستگیر دەکرێت و چەند سەیارەیەک بەناوی ئاسایشەوە کەسی تۆمەتبار دەرباز دەکەن.

لە خۆپێشاندانی ٢٥ , ٢٦ ی مانگی ٣ ی ٢٠١٨ لە پارێزگای ھەولێر ھەر یەکە لە م. سەلیم شوشکەیی ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق، د. شایەن، پەیامنێرەکانی NRT ی لە لایەن گرووپی تووندرەوەو ھێرشیان دەکرێتە سەر و بریندار دەکرێن و ھیچ کەسێکیش لە ھێرشکارەکان تا ئێستا دەستگیر نەکراون.